KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 29, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

دەرهێنەرێکى سینەمایی: کاتی نەفرەت لێکردنی پەیماننامەى ١٠٠ ساڵیەکانە لەدژى کورد

  ڕۆژنیوز - سلێمانی
12/01/2023 - 7:44:36 am
لەناو کلتوور و هونه‌ر
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هەوراز محەمەد، ڕایگەیاند، ئێستا لە قۆناغی دوای ڕێکەوتننامەکانی دابەشکردنی کوردستان داین، ئەرکی هونەرمەندان، ڕۆشنبیران و سیاسییەکانی کورد ئەوەیە، کە نەفرەت لە تەواوی ئەو ڕێکەوتننامانە بکەن و کاربکەن بۆ هۆشیارکردنەوە و ڕابوونی تاکەکانی کورد بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان و گەیشتن بە ئازادیی.

١٠٠ ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێدەپەڕێت، پەیماننامەکە لە نێوان تورکیا و ئەو وڵاتانەدا واژۆکرا، کە براوەی جەنگی جیهانیی یەکەم بوون، تێیدا کوردستانیان کرد بە چوار پارچەوە و دابەشیان کرد بەسەر تورکیا، عێراق، ئێران و سووریا، لە ئێستاشدا ١٠٠ ساڵی پڕ لە جەنگ و داگیرکاریی و هەوڵی توانەوەى کوردان تێدەپەڕێت، لە ئەمڕۆشدا دەوڵەتی داگیرکەریی تورک هەوڵی داگیرکردنی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەدات، لەبارەی هەڵوێست و ڕۆڵی هونەرمەندان لەدژی ئەم سیاسەت و داگیرکارییانە هەوراز محەمەد، دەرهێنەرى سینەمایی، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

هەوراز محەمەد دەڵێت: کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەرپرسن لە جینۆساید و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی کورد، هەموو ئەو کارەساتانەی لەماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا لە هەریەکێک لە پارچەکانی کوردستان ڕوویانداوە دەرئەنجامی ئەو پلانگێڕییانەی کۆمەڵگەی جیهانییە بەرامبەر بە کورد، جینۆسایدەکانی وەک ئەنفال و ڕاگواستن و بەعەرەب کردن و سڕینەوەی زمان و شوناسی کورد، هەموو هەوڵەکانی سڕینەوەی ڕەچەڵەک و مێژووی کورد، بۆ سڕینەوەی ئەو شارستانییتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە، کە کورد سەرمەشقی بووە.

دەشڵێت: لەماوەی ئەم ١٠٠ ساڵەدا تاکەکانی کورد بە شۆڕشەکانیان هەوڵیان بۆ سەربەخۆیی و ئازادبوون و خاوەندارێتی لەخۆیان داوە، بەڵام نەیان توانییووە بگەنە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆیان، ئەگەر چی لەدوای ساڵی ١٩٩١وە، لە باشووری کوردستان و لەدوای شۆڕشی گەلانەوە لە ڕۆژئاوا، حکومڕانییەکی تاڕادەیەک خۆسەریی هەیە، لە پارچەکانی دیکەش شۆڕش دەکرێت.

ئەو دەرهێنەرە باسی لە ڕۆڵی هونەر و هونەرمەندان کرد و وتی : لەناو ئەم شۆڕشانەدا هەمیشە هونەرمەندان ڕۆڵی خۆیان گێڕاوە، پایەی بنەڕەتی بوون بۆ گەیاندنی پەیامە سیاسییەکان بە جەماوەر، هەمیشە بیر لەوە کراوەتەوە، کە هونەر وەک کەرەستەیەک بەکاربهێنرێت بۆ گەیاندنی پەیامەکان و هۆشیارکردنەوەی گەل، هاوکات، دەوڵەتانی داگیرکەر هەوڵیانداوە لەڕێی سینەما و دراماکانیانەوە، کورد وەک چەند خێڵێکی ناو جوگرافیاکانی خۆیان دەربخەن و نکۆڵی لە هەبوونی بکەن وەک نەتەوە.

 هەوراز محەمەد باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا لەسەرئاستی کۆمەڵگەدا هۆشیاری هەیە، هونەرمەندانیش وردتر کار بۆ نیشاندانی ئێش و ئازارەکان و ئەو کارەساتانەی بەسەر کورد هاتوون دەکەن، هەم بە کۆمەڵگەی خۆمان و هەم بە جیهانیش، هەوڵدەدەن لەڕێی هونەرەکەیانەوە توانا و خۆڕاگری و تێکۆشانی تاکی کورد بە دنیا نیشان بدەن.

وتیشی، ئێستا ئێمە لە قۆناغی دوای ڕێکەوتننامەکانی دابەشکردنی کوردستانداین، ئەرکی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و سیاسییەکانی کوردە، کە نەفرەت لە تەواوی ئەو ڕێکەوتننامانە بکەن و کاربکەن بۆ هۆشیارکردنەوە و ڕابوونی تاکەکانی کورد بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان و بوون بە خاوەنی سەربەخۆیی خۆیان.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا هیوای خواست ئەم سەدەیە سەدەی سەرکەوتنەکانی کورد ئازادیی کۆمەڵگە، ئازادی ژنان، پێکەوە ژیانی گەلان و نەمانی ئەو نەهامەتییانە بێت، کە بەسەر مرۆڤایەتی و ئاینە جیاوازەکاندا دێت.

ئ.م

 

 

 

دواتر

ڕۆژەڤ

پێشتر

ژنان نیگەرانن لە شێوازی مامەڵکردن لەگەڵ کەیسەکانی توندوتیژی

بابەتی پەیوەندیدار

مامۆستایان و شاعیران: دۆخى نوسین و هونەر لە هەرێم لە پاشەكشەدایە

مامۆستایان و شاعیران: دۆخى نوسین و هونەر لە هەرێم لە پاشەكشەدایە

28 كانونی دووه‌م 2023
ماملێ … دەنگ و سەدایەكی هەمیشە زیندویى نیشتمان

ماملێ … دەنگ و سەدایەكی هەمیشە زیندویى نیشتمان

23 كانونی دووه‌م 2023

گروپی ما میوزیک یەکەم کۆنسێرتی خۆی پێشکەش بە ژینا ئەمینی کرد

لەگەرمیان، کۆڕێکی شیعری بۆ دوو شاعیری گەنج ئەنجامدرا

فیلمی ژان لە سلێمانیەوە نمایش دەکرێت

یەکەم گۆرانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە ئاواز و هۆنراوەی دەمیرتاشە بڵاوکرایەوە

پێشتر
ژنان نیگەرانن لە شێوازی مامەڵکردن لەگەڵ کەیسەکانی توندوتیژی

ژنان نیگەرانن لە شێوازی مامەڵکردن لەگەڵ کەیسەکانی توندوتیژی

زۆرترین خوێندراو

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستا سەلام، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، دەستگیركردنی مامۆستا سەلام بە هەموو پێوانێك بڕیارێكی سیاسییە و...

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی تیدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی سەلام عەبدوڵا لە بازگەی دروەکۆتر دەگێڕێتەوە و ئاشکرای دەکات، ئۆتۆمبێلەکەی...

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە، ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد، کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی هەکاری شەهیدبوون....

دەمیرتاش لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی پاریس داوایەک لە فەڕەنسا دەکات

دەمیرتاش: حکومەتی تورک پلانی هەیە بەر لە هەڵبژاردن هێرش بکاتە سەر کۆبانی

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ئاشکرای دەکات حکومەتی تورک ئامادەکاری دەکات پێش هەڵبژاردنی تورکیا هێرش بکاتە سەر کۆبانێ، ئەوەش گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی...

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

28 كانونی دووه‌م 2023

ڕۆژنیوز- ڕواندز هەرچەندە هاوینەهەواری بێخاڵ بەهۆی ئەو ناوبانگەی هەیەتی، لەڕووى گەشتیارییەوە و ساڵانە ملیۆنان دینار داهاتی گەشتیاری لێ وەدەست دێت،...

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

28 كانونی دووه‌م 2023

بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كە دوو ڕۆژە لەلایەن ئاسایشى ڕانیەوە دەستگیركراوە، کۆمەڵێک لە توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke