ژیانی هونەرمەندانی ژن و ئەوگرفت و کێشانەی ڕوبەڕوی هونەرمەندان دەبێتەوە لە شانۆیەکدا نمایش کرا و پەیامی ئەوەدرا کە لە کۆتایی تەمەنی شانۆکاراندا ئاوڕ لە ژیانیان نادرێتەوە.
شانۆی دیۆدرامای ‘شەوێک و دوو تەنیایی’ ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان نمایشکرا، ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان تیایدا ئامادەبوون.
ئشانۆییەکە بەرهەمی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانیە، لە لایەن ئازاد بەرزنجیەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، هەردوو شانۆکاری ناودار ڕوبار ئەحمەد مارسیدس و عوسمان مەعروف ڕۆڵەکانیان بەرجەستە کرد.
ئەمڕۆ لە چوارەم رۆژی نمایشەکەیدا بەردەوام بوو، بڕیارە نمایشەکە بەردەوامبێت و ڕۆژی کۆتایی نمایشی ئەو شانۆیە تا ئێستا دیاری نەکراوە.
لە شانۆکەدا دوو کارەکتەر بە خەیاڵی ڕۆژانی ڕابردوە دەژیان کە لە سەر تەختەی شانۆ ڕۆڵیان گێڕاوە، خەڵات کراون و چەپڵەیان بۆ لێدراوە، بەڵام کاتێک پیر دەبن و توانای نمایشیان نەماوە کەس ئامادە نیە لە ژیاندا هاوکارییان بکات لە خەڵوتەگەی پیری ژیان بەسەر دەبەن.
ها-ع