KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
چوار شه‌ممه‌, حوزه‌یران 29, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

شوێنەوارێك لە سۆران دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ ٧ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە

  ڕۆژنیوز - باڵەکایەتی
24/05/2022 - 4:43:19 pm
لەناو کلتوور و هونه‌ر
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

لە سەنتەری شارۆچكەی سۆران شوێنەوارێك دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ حەوت هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەو شوێنەوارە لەلایەن تیمێكی شوێنەوارناسی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا كاری هەڵكۆڵینی بۆكراوە.

ماوەی دوو هەفتەیە تیمێكی زانكۆی ئۆتۆنۆمی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا بە هەماهەنگی و هاوكاری بەشی شوێنەواری زانكۆی سەڵاحەدین و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران كاری هەڵكۆڵین لە گردی بانەهێلك لە سەنتەری شارۆچكەی سۆران ئەنجام دەدەن.

 کاری هەڵکۆڵین لەو گردەدا بۆ پێنجەمین جارە ئەنجام دەدرێت و نیومەتر لە شوێنەكەیان هەڵكۆڵیوە و چەندین پارچەی جیاوازی شوێنەواریان دەستكەوتووە.

نەریمان خانەڕەحیم، مامۆستای زانكۆ لەبەشی شوێنەواری زانكۆی سەڵاحەدین بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەم شوێنەوارە بۆ سۆران گرنگی خۆی هەیە، چونكە ئەوە دەردەخات كە حەوت هەزار ساڵ پێش ئیستا مرۆڤ لێرەدا ژیاوە و شارستانیەت هەبووە، لەوسەردەمە مرۆڤ لەشاخەكان هاتوونەتە خوارەوە و ئاژەڵیان بەخێوكردووە و كشتوكاڵیان كردووە و گۆزەیان دروستكردووە.

نەریمان خانەڕەحیم، مامۆستای زانكۆ لەبەشی شوێنەواری زانكۆی سەڵاحەدین

شوێنەواری گردی بانەهێلك لە ساڵی (1954 ) لەلایەن تیمی شوێنەوارناسی زانكۆی شیكاگۆی ئەمریكی دۆزراوەتەوە و كاری هەڵكۆڵینی بۆكراوە، ماوەیی ( 5 ) ساڵیشە تیمی زانكۆی ئۆتۆنۆمی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستیان لەگەڵ بەشی شوینەواری زانكۆی سەڵاحەدین و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران هەیە و كاری تێدەكەن.

 بە وتەی ئەو مامۆستایەیە زانکۆی سەڵاحەدین: لەئەنجامی كاری هەڵكۆڵیندا چەندین پاشماوەی شوێنەواری گرنگ دۆزراونەتەوە، لەوانەش (پارچەی كانزایی سەرەتیر و مستیلە، هەروەها گۆزەی سەردەمی ساسانیەكان و سەردەمی پێش ئیسلام و تادەگاتە سەردەمی حەلەف كە كۆنترینیانە و مێژووەكەی بۆ هەزارەی حەوتەمی پێش زاین دەگەڕێتەوە، هەروەها بەردی ئۆفسید و ئێسكی ئاژەڵ و تەندور و كەندویان دۆزیوەتەوە ).

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنیوز كە پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران وەریگرتووە زیاتر لە هەزار شوێنی شوێنەواری لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەیە، لەلایەن تیمی زانكۆی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و زانكۆی پەنسلڤانیای ئەمریكی و تیمێكی ئەڵمانی كاری هەڵكۆڵین لەو شوێنە شوێنەواریانەدا ئەنجام دەدرێت.

ئانا گۆمێز، سەرۆكی تیمی شوێنەوارناسی زانكۆی ئۆتۆنۆمی بەرشەلۆنەی وڵاتی ئیسپانیا، باسی لەوەکرد، دوو هەفتەیە كار لەو شوێنەوارەدا دەكەن و ئەمڕۆ دەستیان لەكار هەڵگرت، دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەیەكی تر و لەكاری هەڵكۆڵین بەردەوام دەبن.

ئانا گۆمێز، سەرۆكی تیمی شوێنەوارناسی زانكۆی ئۆتۆنۆمی بەرشەلۆنەی وڵاتی ئیسپانیا

ئانا دەڵێت گردی بانەهێلك لەڕووی مێژووی شوێنەوارییەوە بایەخ و گرنگی زۆری هەیە، چونكە شوێنەوارێكی كۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ حەوت هەزار ساڵ پێش ئێستا، دەشڵێت ئەمساڵ ئەنجامێكی باشمان بەدەست هێناوە و لەجاری داهاتوودا زیاتر بەرەو پێشەوە دەچین.

كاری هەڵكۆڵین لەلایەن تیمی شوێنەوارناسی زانكۆی ئۆتۆنۆمی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و تیمی شوێنەواری زانكۆی سەڵاحەدین بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران لە گردی بانەهێلك كۆتایی هات و تەواوی شوێنەوارەكە بە نایلۆن و گڵ داپۆشرایەوە و تا وەرزێكی تر كاری هەڵكۆڵینی تیادا ڕاگیرا.

 

1 داخستن 24
- +

ها-غ

 

دواتر

هەپەگە کوژرانی ١٩ داگیرکەری دیکەی ڕاگەیاند

پێشتر

دەستپێشخەری گەنجان: دژی داگیرکاری ڕێپێوانێکی درێژ مەودا ئەنجام دەدەین

بابەتی پەیوەندیدار

دوومین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت

دوومین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت

26 حوزه‌یران 2022
لە پێشانگایەکی شێوەکارییدا دەستڕەنگینیی ۳٥ گەنجی هونەرمەند نمایشکرا

لە پێشانگایەکی شێوەکارییدا دەستڕەنگینیی ۳٥ گەنجی هونەرمەند نمایشکرا

25 حوزه‌یران 2022

کۆنسێرتێک لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

فەرید ئیلهامی؛ تەنبوور لە هەرێمی کوردستان زیندوو دەکاتەوە

لەسەر شەقام ئاوازی تایبەت دەدات بەگوێی هاوڵاتیاندا

جاسمی ساز: تورکیا لەڕێگای هونەرەوە هێرش دەکاتە سەر کورد

پێشتر
دەستپێشخەری گەنجان: دژی داگیرکاری ڕێپێوانێکی درێژ مەودا ئەنجام دەدەین

دەستپێشخەری گەنجان: دژی داگیرکاری ڕێپێوانێکی درێژ مەودا ئەنجام دەدەین

زۆرترین خوێندراو

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

بە ڤیدیۆ.. چالاکییەکی جیاوازی گەریلاکان دژی سوپای تورک

28 حوزه‌یران 2022

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار سیستمێکی کامێرای چاودێریی سوپای تورکی داگیرکەر تێکدەشکێنن، گەریلاکان لە ساتی ئەنجامدانی چالاکییەکەدا دەڵێت: سوپای تورک ئیرادەی...

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

گەریلاکان چۆن کاتەکانیان لە تونێلەکانی شەڕ بەسەردەبەن؟

28 حوزه‌یران 2022

ئەگەرچیی کەم ڕۆژ هەیە نەکەونە شەڕەوە و هیچ کاتێک نییە بەبێ دەنگی فڕۆکە و بۆردوومان تێینەپەڕێنن، بەڵام ئەوان ئەشکەوتەکانیان کردووەتە...

هێرشیکی موشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا

پێکدادانی توند لە دەروازەی سنووری دەشتان – سەرزێرێ ڕوویدا

28 حوزه‌یران 2022

بەهۆی پێکدادانی سەختی نێوان سوپای تورک و گەریلاکانی هەپەگە لە دەروازەی سنووری دەشتان- سەرزێرێ، دەروازە سنوریەکە داخرا و ژمارەیەک کارمەندی...

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

ناسنامەی بکوژەکەی هەولێر ئاشکرا بوو

28 حوزه‌یران 2022

ناسنامەی بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی کۆلێژی سەلاحەدین ئاشکرا کرا و دەوترێت، کوڕی بەرپرسێکی پەدەکەیە. ئاسایشی شاری هەولێر، دەستگیرکردنی بکوژی دوو...

 سەدر هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح و سەرۆکایەتی کۆمار وەڵام دەداتەوە

 سەدر هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح و سەرۆکایەتی کۆمار وەڵام دەداتەوە

28 حوزه‌یران 2022

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەخنەی توندی لە سەرۆک کۆمار گرت، لەبەرامبەردا سەرۆكایەتی كۆمار وەڵامیدایەوە و لەبارەی ڕەخنەکەی موقتەداوە وەڵامیدایەوە. دوای ئەوەی...

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

داگیرکەران لەترسی گەریلا بە گوریس خۆراک و کەلوپەل ڕادەکێشن

27 حوزه‌یران 2022

سەربازانی تورک کە لە ناوچەی 'بەردە کۆن' لە ئەشکەوتی برینداران گیریان خواردووە، لە ترسی گەریلا خۆیان دەشارنەوە. ئەو پێداویستیانە، کە...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke