شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگە و یەپەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان کلیپی ‘چەرخی شۆڕش’یان بڵاوکردەوە و پێشکەشیانکردووە بە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە.
ئەمڕۆ شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیستی یەپەگە و یەپەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان، کلیپی ‘چەرخی شۆڕش’یان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن چەند شەڕڤانێکی وڵاتە جیاجیاکانەوە وتراوەتەوە.
باگەر ڕەسیستینسیا، شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالیست لەبارەی کلیپەکەوە ڕایگەیاندووە، “لە کلیپەکەکدا، سێ هەڤاڵی ئەڵمانی، هەڤاڵێکی ئیرلەندی، هەڤاڵێکی ئەمریکی، هەڤاڵێکی چیکی، هەڤاڵێکی بەڕازیلی و کوردیکی مێردینی بەشذارییان کردووە”.
وتیشی:”کلیپەکەمان بۆ پێشوازیکردن لە ٤٥مین ساڵی تێکۆشانی هزری نەتەوەی دیموکراتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکردووەتەوە.”
گۆرانی “چەرخی شۆڕش” یەکێکە لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی هونەرمەند خەلیل خەمگین و ساڵانە لە گۆڕەپانی ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدی باکووری کوردستان لەلایەن ئامادەبووانەوە دەوترێتەوە.
ف.ق