KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
پێنج شه‌ممه‌, شوبات 2, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

قەڵای دێرێ، مێژوویەكی دێرین و شوێنەوارێكی بێ خزمەتگوزار

  ڕۆژنیوز - هەولێر
27/05/2021 - 7:19:53 am
لەناو کلتوور و هونه‌ر
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

قەڵای دێرێ لە پارێزگای هەولێر سەردەمانێك قەڵایەكی گەورەی پاراستنی دەسەڵاتی میری میرنشینی سۆران بووە، ئێستا بووەتە وێرانە و جگە لەوەی وەك ئاسەوارێكی كۆنی سەردەمی پاشایەتی میری سۆران ماوەتەوە، لە قەڵایەك ناچێت كە بەشێك بێت لە كلتور و شوێنەواری كوردستان.

بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان درووستكردنی قەڵای دێرێ دەگەڕێـتەوە بۆ هەزارەی یەكەمی پێش زاین، واتە سەردەمی ئاشورییەكان، دواتریش لەسەردەمی میر مستەفای باوكی میر محمد پاشای ڕواندز ئاوەدان كراوەتەوە، قەڵاكە لەسەردەمی خۆیدا لەماوەی ساڵانی ١٨٠٠ تا ١٨٣٨ بە مەبەستی چاودێریكردنی ڕێگا بازرگانییەكانی نێو میرنشینی سۆران لەگەڵ میرنشینە هاوسێكانی وڵاتانی وەك ئێران و توركیا بەكارهاتووە، بەپێی گێڕانەوەكانی خەڵكی ناوچەكە، تا ساڵانی سەدەی بیستەم خەڵكی تێدا ژیاوە و وەك حەسارێك وابووە، دواتر چۆڵكراوە و كراوە بە سەربازگەیەكی حكومەت عێراقی و دواتر ئەم وێرانەیەی ئێستای لێ ماوەتەوە.

قەڵاكە بیرێك و خەزانێكی ئاوی تێدا ماوە كە ئێستا پڕكراوەتەوە، شەش قولـلەی بۆ چاودێریكردنی ڕێگەی بازرگانی و خەڵك لە نێوان موسڵ و ئێران و توركیا هەبووە، كە خەڵك و بازرگانەكان لە شارەكانی كەركوك و هەولێر بەڕۆیشتن بەڕێگای گوندەكانی بەحركە و بەستۆرە دەگەیشتنە ئەم قەڵایە.

لە پەڕاوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری هەرێم بۆ ناساندنی شوێنە شوێنەوارییەكانی هەرێمی كوردستان، قەڵای دێرێ بەم شێوەیە پێناسە كراوە، “ئەم قەڵایە دەكەوێتە دووریی ‘٤٠ كم’ باكووری شاری هەولێر لەسەر ڕێگای هەولێر دارە بزمارە لە نزیگ گوندی دێرێ، كە هەر بە ناوی ئەم گوندەشەوە ناونراوە، ئەم قەڵایە لەسەر گردێكی تورەگەڕێژ درووستكراوەو بەرزیەكەی ٣٩ مەتر دەبێت”.

لە قەڵایەكی شەش لایەنی ناڕێك پێكهاتووە و شەش بورجیشی هەیە، بەلای باشووری ڕۆژهەڵاتی قەڵاكەدا پاشماوەی مزگەوتێك و ژمارەیەك خانوو هەیە، بەهۆی لێكچوونی شێوازی دیوارەكان و ئەو كەرەستانەی قەڵاكەیان پێ درووستكراوە، مەزندە دەكرێت لەگەڵ قەڵاكە هاوسەردەم بن، بەشێوەیەكی گشتی قەڵاكە لە بەردی ناڕێك و ماددەی قسڵ درووستكراوە، كە جگە لە بوورجەكانی ژمارەیەك ژوری هەیە كە بەسەر حەوشێكی گەورەدا دەكرێنەوە، لە ناوەڕاستی قەڵاكەدا بیرێكی ئاوی تێدایە كە لە كانیاوەكانی دەوروبەری بەكارێز ئاویان بۆ ڕاكێشاوە، تا حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو ئاوی هەر تێدا بووە.

قەڵاكە پەراوێزخراوە و پێویستی بە نۆژەنكردنەوە و ناساندنی زیاتر هەیە، لە وەرزی بەهاردا خەڵكانێكی زۆر سەردانی ئەم شوێنە دەكەن و بووەتە ناوچەیەكی گەشتیاریی، بەتایبەت لە دوو مانگی یەكەمی وەرزی بەهاردا.

ڕەمەزان نەبی گەشتیارێكە و بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و سەیرانە گەشتێك ڕووی لە قەڵای دێرێ كردووە، دەڵێت شانازی بە مێژووی نەتەوەكەمان دەكەین و داواش لە حكومەت دەكات كلتور و مێژووی كورد بپارێزن و ڕێگە لە لەناوچوونی بگرن.

ڕەمەزان نەبی
ڕەمەزان نەبی

نادر بابەكر بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر دەڵێت: قەڵای دێرێ بارودۆخی باش نییە و پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە، بەداخەوە لە وڵاتانەوە خەڵكی بیانی دێنە هەولێر و شارەكانی دیکەی هەرێم داوای شوێنە شوێنەوارییەكان دەكەن و شوێنمان نییە بیانبەین.

نادر بابەکر
نادر بابەکر

دەربارەی ئەوەی بۆچی نۆژەنی ناکەنەوە، نادر بابەکر وتی: پێویستمان بە دابینكردنی بودجە و پشكنینی تاقیگەیی هەیە بۆ نۆژەنكردنەوە و دۆزینەوەی شوێنە شوێنەواریەكان، دەكرێت وەك گەشتوگوزاری شوێنەواری سەیری ئەم ناوچانە بكرێت و شوێنەوارەكان ببنە سەرچاوەی دهاتی گەشتیاری بۆ حكومەت.

داواش دەكات لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان شوێنەوارەكان بڵاوبكرێنەوە و بناسێنرێن بۆ ئەوەی ئاراستەیەكی یاسایی وەربگرن و لەفەوتان بپارێزرێن، داواشیکرد، حكومەت یاسا و ڕێنمایی دەربكات بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت ڕۆڵی خۆی پیشانبدات لە نۆژەنكردنەوە و بایەخدان بە شوێنە شوێنەوارییەكان.

لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە پێی ڕووپێویی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر، زیاتر لە هەزارشوێنی شوێنەواری هەن و تاكو ئێستاش گەڕان و ڕووپێوی بەردەوامە، بەناوبانگترین شوێنە شوێنەواریەكانی هەولێر قەڵای ،خانزاد و دوین، قەڵای دێرێ و بانەمانن، كە ئێستا هەرهەموویان پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە.

 

1 داخستن 16
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

9.

10.

11.

12.

13.

14.

15.

16.

س.ح

دواتر

ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

پێشتر

کولـلە باخ و بەرهەمی کشتووکاڵی دەیان گوندی وێرانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار

مامۆستایان و شاعیران: دۆخى نوسین و هونەر لە هەرێم لە پاشەكشەدایە

مامۆستایان و شاعیران: دۆخى نوسین و هونەر لە هەرێم لە پاشەكشەدایە

28 كانونی دووه‌م 2023
ماملێ … دەنگ و سەدایەكی هەمیشە زیندویى نیشتمان

ماملێ … دەنگ و سەدایەكی هەمیشە زیندویى نیشتمان

23 كانونی دووه‌م 2023

گروپی ما میوزیک یەکەم کۆنسێرتی خۆی پێشکەش بە ژینا ئەمینی کرد

لەگەرمیان، کۆڕێکی شیعری بۆ دوو شاعیری گەنج ئەنجامدرا

فیلمی ژان لە سلێمانیەوە نمایش دەکرێت

یەکەم گۆرانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە ئاواز و هۆنراوەی دەمیرتاشە بڵاوکرایەوە

پێشتر
کولـلە لە باخەکاندا

کولـلە باخ و بەرهەمی کشتووکاڵی دەیان گوندی وێرانکردووە

زۆرترین خوێندراو

شارەزاییەكی یاسایی: هێرشەكانی وڵاتانى دراوسێ بۆ سەر عێراق قبوڵكراو نییە

شارەزاییەكی یاسایی: هێرشەكانی وڵاتانى دراوسێ بۆ سەر عێراق قبوڵكراو نییە

1 شوبات 2023

شارەزایەكی یاسایی عێراق ڕایگەیاند، عێراق یەكێكە لە ئەندامانی وڵاتانی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەر هێرشێك بۆ سەر سەروەرییەكەی بە هێرشكردنە سەر...

موراد قەرەیلان: شەڕ بەردەوامە و دەوڵەتی تورك ناتوانێت پێشڕەوی بكات

موراد قەرەیلان: شەڕ بەردەوامە و دەوڵەتی تورك ناتوانێت پێشڕەوی بكات

1 شوبات 2023

ئەندامێكی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، شەڕ كۆتایی نەهاتووە و دەوڵەتی تورك لە هەندێك شوێن هەوڵدەدات پێشڕەوی بكات، بەڵام شكستی هێناوە...

گروپێک بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەكەی سەر سەربازگەی زلیكانی گرتە ئەستۆ

گروپێک بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەكەی سەر سەربازگەی زلیكانی گرتە ئەستۆ

1 شوبات 2023

لیوای ئەحرار عێراق کە گروپێکى چەکداری شیعەیە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانیان لەڕێگەی ٢٠موشەكەوە سەربازگەی دەوڵەتی داگیركەری توركی لە...

مینێک لە گەڕەکێکی سلێمانی تەقییەوەو کەسێک گیانى لەدەستدا

مینێک لە گەڕەکێکی سلێمانی تەقییەوەو کەسێک گیانى لەدەستدا

1 شوبات 2023

کەمێک پێش ئێستا مینێک لە گەڕەکى ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تەقییەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک گیانى لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین...

ڕۆژنیوز زانیاری نوێ لە بارەی قەدەغەکردنی وشەی “جێندەر” لە پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە

ڕۆژنیوز زانیاری نوێ لە بارەی قەدەغەکردنی وشەی “جێندەر” لە پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە

1 شوبات 2023

پاش بڵاوبوونەوەی نووسراوێک لەسەر ناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ قەدەغەکردنی چالاکی لەژێر ناوی "جێندەر"، ڕۆژنیوز لە زاری ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای...

ڤیان جاف: کوانوی ئاگری ئازادی

ڤیان جاف: کوانوی ئاگری ئازادی

1 شوبات 2023

ڕۆژنیوز-باران گەرمیانی ڤیان جاف، ژنێک لەسلێمانییەوە هەڵۆ ئاسا لە شەقەی باڵیدا بەرەو ئازادی و چیاکانی بەرخودان، لە گۆڕەپانی شەڕدا جەنگاوەرێکی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke