ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو زانکۆی سلێمانی و لە بەردەم کۆلێژی زمان پەردە لەسەر پەیکەری پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ لابرا.
بۆ بەرز ڕاگرتنی هەوڵ و ماندووبوونەکانی نووسەر و مامۆستای کۆچکردوو (پ.د. عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ)، بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕەزا حەسەن حسێن و شاخەوان جەلال فەرەج، ڕاگری کۆلێژی زمان پڕۆژەی دانانی پەیکەرەکە جێبەجێکراوە. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پەردەی لەسەر لادەدرێت.
عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کورد و یەکەم ڕاگەیەندراوی ئەو ڕێکخراوە بە قەڵەمی ئەو نووسراوە و پاش بەیاننامەی ١١ی ئازار بوەتە سەرۆکی یەکێتیەکە.
لە نووسین و لێكۆڵینەوە و وتارداو زیاتر لە ٩٠ كتێبی داناوەو چەندین كتێبیشی وەرگێڕدراوە ڕۆژی ٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دواییكرد.
ها-غ