لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان کۆڕیکی شیعری بۆ دوو شاعیری گەنج ڕێکخرا و ڕیکخەری کۆڕەکەش دەڵێت، ئامانجمان لە زیندوو کردنەوەی شیعر و ئەدەبییاتە لەم دەڤەرەدا.
لەهۆڵی هونەری، شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گرووپی ئەدەبی نەومەست بەهاوکاری ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، کۆڕێکی شیعری بەناوی ( بەشی دووەمی خونافەی شیعر) تایبەت بەگرووپەکەیان، بۆ هەردوو شاعیری گەنج ( محەمەد عوبێد و وەفادار) ئەنجامدا.
لەکۆڕەکەدا، چەند پارچە شیعرێک لەلایەن هەردوو شاعیرەوە لەگەڵ مۆسیقا خوێندرایەوە و چێنەر مەولانا، ئەندامی گرووپەکە بە ڕۆژ نیوزی ڕاگەیاند: ئامانجمان لە زیندوو کردنەوەی شیعر و ئەدەبییاتە لەم دەڤەرەدا.
وتیشی: دەمانەوێت لە شەوگاری درێژی زستاندا چالاکی بکەین بەکلتوورێک، بەداخەوە شیعر و هونەر و مۆسیقا لەم شارۆچکەیەدا پاڵپشتی نییە، بۆیە کەسانی بەهرەمەند لەم بوارەدا دەبێت کۆڵنەدەن و بەردەوامبن تا ئەم شارۆچکەیە بێبەش نەبێت.
ها-ع