بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، لە ئیدارەی گەرمیان چەند چالاکیەکی تایبەت بۆ منداڵان ئەنجامدرا و تیایدا کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی ئەنجامدرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە چەند چالاکیەکی جیاواز ئەو ڕۆژە بەرز ڕاگیرا.
ئەمرۆ خوێندنگای ناوازەی بنەڕەتی و بەشی نەوجەوانانی کاری جەماوەری مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان چالاکیەکیان ئەنجامدا.
خوێندنگای ناوازەی بنەڕەتی لەناو پارکی شاری یاری کەلار، کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانیان ئەنجامدا و تیدا فێرخوازەکانیان ژمارەیەک گۆرانی و دوو شانۆگەرییان پێشکەشکرد و ئاهەنگە تا شەو بەردەوامی هەبوو.
لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شارۆچکەی کەلار، بەشی نەوجەوانانی سەر بەکاری جەماوەری مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان، پێشانگایەکی وێنەکێشانیان بۆ چوار منداڵی بەهرەمەند کردەوە و لە شارۆچکەی کفری و شارەدێی ڕزگاریش دیارییان بەسەر منداڵاندا دابەشکرد.
ها-غ