لە پێشەنگای کتێبی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ چەندین بەرهەمی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، نمایشکراون و پێشەنگاکەش تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت .
لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ٢٥ هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا، لە سێهەمین رۆژیدا پێشانگای کتێب لە کارگەی جگەرەی سلێمانی بەردەوامی هەیە، زیاتر لە ٢٥وەشانخانە بەشداریان لە پێشانگاکە کردووە، کە ناوەندی هەریمی کوردستان و عێراقی و ناوچەکەش تیایدا بەشدارن
پێشانگاکە بڕیارە تا ٣١ی ئەم مانگە بەردەوام بێت، تیادا چەندین ناونیشانی نویی کتێبە بەناوبانگەکان خراونەتەڕوو هاوکات بەشیک لە کتێبەکانی عەبجوڵا ئۆجالان، ڕیبەری گەلی کورد لەلایەن ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەوە نمایشکراون.
هەریەکە لە بەرهەمەکانی بەرگرینامەی مرۆڤی ئازاد، کوشتنی پیاویەتی، شۆڕشی نوێ و ژیانی کۆمەڵایەتی، دادگای میژوو، بونیادنانی ژیانی ئازاد کە بەرهەمی ئۆجالانن لە ناوەندەکانی غەزەلنووس، جەمال عیرفان، کتێبخانەی وشە خراونەتەڕوو.
ها-غ