نمایشی فیلمی سینەمایی “ئاتابای” لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی “نیکی کەریمی” ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران له ڕۆژی پێنجشهمه لە سینەماکانی لە هەرێمی کوردستان دهست پێدەکات.
فیلمی سینەمایی “ئاتابای” لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی “نیکی کەریمی” و نووسینی “هادی حەجازی فەر” و “نیکی کەریمی” و بە ڕۆڵ بینینی هەندێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران، دوای بهشداری له فێستیڤاڵه نێودهوڵهتییهکان و نمایش له وڵاتانی جیهان، له ڕۆژی پێنجشهمه لە سینەما “سالم” لە شاری سلێمانی، لە سینەمای “ئێمپایەر” لە شاری هەولێر و سینەمای “دهۆک مۆڵ” لە شاری دهۆک دهست پێدەکات.
ئەم فیلمە بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و بۆیەکەمین جار لە خولی ٣٨ەمینی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایشکرا .
فیلمەکە لە چواردەیەمین خولی جەژنی گەورەی ڕخنەگران و نووسەرانی سینەمایی ئێرانیش توانی ٥ خەڵاتی سەرەکی لەوانە: خەڵاتی باشترین فیلم، خەڵاتی باشترین دەرهێنان، خەڵاتی باشترین سیناریۆ، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تەواوکەری پیاو بۆ “جەواد عیزەتی” و خەڵاتی باشترین موزیکی دەق بۆ موزیکزان “حوسێن عەلیزادە” بەدەست بێنێت.
ئامادەکردنی : مەنسوور جیهانی
ها-غ