KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 29, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

هونه‌رگه‌ی وڵات.. ناوه‌ندی زیندووكردنه‌وه‌ی میراتی كلتوری پێكهاته‌كان

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
09/01/2023 - 7:50:46 am
لەناو کلتوور و هونه‌ر
0 0
A A
هونه‌رگه‌ی وڵات.. ناوه‌ندی زیندووكردنه‌وه‌ی میراتی كلتوری پێكهاته‌كان
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

هونه‌رگه‌ی وڵات له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ و به‌ره‌پێشبردنی میراتی كلتوری ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، زیاتر له‌ ٢٧٥ گۆرانی تۆمار كردووه‌ و له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش كلیپی بۆ ٤٩ گۆرانی كردووه‌ و ئاماده‌كاریش ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی تایبه‌ت به‌ منداڵان.

هونه‌رگه‌ی شەهید وڵات لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١٤، لەسەر داوای شەهید وڵات کرایەوە و لەسەر ئاستی ڕۆژئاوای کوردستان- باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کار دەکات و بە بەشداری هونەرمەندانی ناوچەکە گۆرانی و کلیپی شۆڕشگێڕانە، فۆلکلۆری و نەتەوەیی و کلیپ بەرهەم دەهێنێت.

 شەهید وڵات ئەندامی به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و هونەر بووە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ لە هێرشی چەتەکانی بەرەی نوسرە بۆ سەر ناوچەکە شەهید بووە.

بەرهەمەکانی هونەرگه‌ی وڵات   

هونەرگه‌ی وڵات لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٧٥ بەرهەمی هونەری ئاماده‌ و بەرهەم هێناوە، له‌وانه‌ش سەرێکانی و ئاڤاشین، هەی زاپێ، خورفانی، سه‌رهه‌ڵدان، شه‌ڕڤانۆ، نازێ نێرگزا حه‌وشێ، کەزیێن تۆلێ، زه‌ریێن شه‌شداران، سه‌رۆک و شێلادزێ.

هەروەها کلیپەکانی “ئاوازێن وندایی”، `”کوڵ ئەل حه‌لا” و “ڕێوانێ ڕەسەن”یش شێوازی ژیانی هاوبه‌شی نێوان پێكهاته‌كانی ناوچەكه‌ ده‌خانه‌ به‌رچاو و کلتوور و هونەری هەر پێكهاته‌یه‌ك نیشان دەدەن.

هونەرگه‌كه‌، چوار تابلۆی گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێی فۆلکلۆری پێكهاته‌كانی کوردستان، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای تۆمار کردووە و ٥٤ خولی ڕاهێنانی فۆتۆگرافی بە زمانی کوردی کردووەتەوە.

ئامانجه‌كانی هونەرگه‌ی وڵات

هونه‌رگه‌ی وڵات به‌ ئامانجی زیندووکردنەوەی بەرهەمی هونەرمەندانی ناودار و کۆنی کورد، کە ڕۆڵیان لە پاراستنی مۆسیقای کوردیدا هه‌بووه‌، هەروەها ئەرشیڤ کردنی مێژووی هونەر و ڕەسەنایەتی کوردی و زیندووکردنەوەی گۆرانییە شۆڕشگێڕی و فۆلکلۆرییە کۆنەکان دامەزراوە.

له‌وباریه‌وه‌ دەلیل میرساز، ئەندامی هونەرگەی وڵات وتی: ڕۆژئاوا بچوکترین به‌شی کوردستانە، بەڵام لە ڕووی هونەری شۆڕشگێڕییەوە، بە بەراورد لەگەڵ به‌شه‌كانی تر لە پێشەوەیە، لە ٨٠کانی سەدەی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ بە سەدان گۆرانی شۆڕشگێڕی بەرهەمهێنراون، ئێستاش لە هونەرگەر وڵات هەوڵ دەدەین ئەو گۆرانیانە بە دەنگی هونەرمەندانی کوردی ڕۆژئاوا نوێی بکەینەوە و بە گوێرەی دۆخی گەلی ناوچه‌كه‌ گۆرانی نوێش تۆمار بکەین.

دەلیل میرساز

هونەرگەی وڵات بە بەرهەمەکانی ڕەسەنایەتی و میراتی کولتوری هەموو پێکهاتەکانی ناوچه‌كه‌، شۆڕش و بەرخودانی گەل، پێکەوە ژیانی وێنا کردووە، هەروەها هێرشە قڕکارییەکانی لەدژی کوردان شەرمەزار کردووە.

دروستکردنی کەسایەتیەکان بە گوێرەی بنەماکانی هونەری نەتەوەی دیموکراتیک

دوای ماوەیەک لە دامەزراندنی هونەرگەی وڵات، ئه‌ندامانی هونەرگەکە بڕیاریاندا، کە چالاکییەکانیان بەرفراوان بکەن، بۆ ئەوەی هاوشانی قۆناغەکانی شۆڕش هەنگاو بنێن و سیستمی هونەر و تەکنیکی خۆیان بەرەوپێش ببەن، لەو پێناوەشدا خولی پەروەردەیان لە بوارەکانی پسپۆڕی هونەری و تەکنیکی کردەوە.

سەرخۆبون زەینۆ، ئەندامی هونەرگەی وڵات و مامۆستای موزیک ده‌ڵێت: “لەسەرەتادا بۆ کردنەوەی خولەکانی پەروەردە تووشی زۆر ئاستەنگ دەبووین، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە، کە سیستمی هونەرگە بۆ ئێمە هەنگاوێکی نوێ بوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و لە ئەنجامی پێداگری و پەیوەستبوونمان بە هونەرەوە پێکەوە ئەو ئاستەنگیانەمان تێپەڕاند.

سەرخۆبون زەینۆ

لە هونەرگەی وڵات لە سەر بنەما و ڕەگەزەکانی هونەری دیموکراتیک، کە ڕێبەر ئۆجالان خستوویەتیەڕوو، پەروەردە ئەنجام دەدرێت، لەوبارەشه‌وە سەرخۆبوون زەینۆ وتی: هەوڵ دەدەین بە گوێرەی هونەری ڕاستەقینە و ڕەسەن، کە پشت بە نەتەوەی دیموکراتیک دەبەستێت کەسایەتی هونەری دروست بکەین، هەوڵیش دەدەین، کە لە هەموو چالاکییەکانماندا لە ڕووی ناوەرۆک، بڵاوکردنەوە، شێواز و ئامانجەوە ڕەچاوی فرەرەنگی و جیاوازییەکان بکەین.

“خەونە هونەریەکانم لەم هونەرگەیە هاتنەدی”

یوسف عوسمان تەمەن ٢١ ساڵ خوێندکارە لە هونەرگەی وڵات و سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، کە خەون و خولیای بەشداری لە کایەی هونەری هەبووە، لە هونەرگەی وڵاتدا خەونەکەی هاتووەتەدی، ده‌شڵێت: حەز و خۆشەویستی بە تەنیا بەس نییە بۆ سەرکەوتن، بەڵکوو پێداگری و خۆماندووکردنێکی زۆری دەوێت، بۆ دروستکردنی کەسایەتیەکی هونەری ڕاستەقینە هونەرگەی وڵات شوێنێکی گونجاوە.

یوسف عوسمان

ئامادەکاری بۆ کردنەوەی بەشی هونەری منداڵان ده‌كرێت

لە هونه‌رگه‌ی وڵات بەشی تۆمارکردن، تەکنیک (دیمه‌ن و مۆنتاژ) و به‌شی دەنگ هەیە، هاوکات ئامادەکاری بۆ کردنەوەی بەشی تایبەت بە هونەری منداڵان بۆ ئەمساڵ دەکرێت.

لای خۆیەوە جۆمەرد حەسەن، ئەندامی بەرێوەبەریی هونەرگەی وڵات وتی، هەوڵ دەدەن چالاکییەکانیان بەرفراوان بکەن بۆ ئەوەی بتوانن گوزارشت لە دۆخی گەل، بەرخودان و شۆڕش بکەن، هەروەها هەموو گۆرانییە فۆلکلۆییەکانی پێکهاتەکانی باکور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا نیشان بدەن.

جۆمەرد حەسەن

ئاماژەی بەوەشکرد، کە جیاوازییەکی هونەرگەی وڵات ئەوەیە، کە گۆرانییە ڕەسەنەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی هەرێمەکە تۆمار دەکات و تا کۆتایی بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی.

ڕ. ڕ

س: هاوار نیوز

دواتر

تێكۆشانی به‌ نوخبه‌کراوی ژن و فێمێنیزمی توێندراوه‌ی سیسته‌م- بەشی ٢

پێشتر

ساکینە جانسز: فەرهەنگی تێکۆشان

بابەتی پەیوەندیدار

مامۆستایان و شاعیران: دۆخى نوسین و هونەر لە هەرێم لە پاشەكشەدایە

مامۆستایان و شاعیران: دۆخى نوسین و هونەر لە هەرێم لە پاشەكشەدایە

28 كانونی دووه‌م 2023
ماملێ … دەنگ و سەدایەكی هەمیشە زیندویى نیشتمان

ماملێ … دەنگ و سەدایەكی هەمیشە زیندویى نیشتمان

23 كانونی دووه‌م 2023

گروپی ما میوزیک یەکەم کۆنسێرتی خۆی پێشکەش بە ژینا ئەمینی کرد

لەگەرمیان، کۆڕێکی شیعری بۆ دوو شاعیری گەنج ئەنجامدرا

فیلمی ژان لە سلێمانیەوە نمایش دەکرێت

یەکەم گۆرانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کە ئاواز و هۆنراوەی دەمیرتاشە بڵاوکرایەوە

پێشتر
ساکینە جانسز: فەرهەنگی تێکۆشان

ساکینە جانسز: فەرهەنگی تێکۆشان

زۆرترین خوێندراو

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستا سەلام، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، دەستگیركردنی مامۆستا سەلام بە هەموو پێوانێك بڕیارێكی سیاسییە و...

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی تیدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی سەلام عەبدوڵا لە بازگەی دروەکۆتر دەگێڕێتەوە و ئاشکرای دەکات، ئۆتۆمبێلەکەی...

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە، ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد، کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی هەکاری شەهیدبوون....

دەمیرتاش لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی پاریس داوایەک لە فەڕەنسا دەکات

دەمیرتاش: حکومەتی تورک پلانی هەیە بەر لە هەڵبژاردن هێرش بکاتە سەر کۆبانی

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ئاشکرای دەکات حکومەتی تورک ئامادەکاری دەکات پێش هەڵبژاردنی تورکیا هێرش بکاتە سەر کۆبانێ، ئەوەش گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی...

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

28 كانونی دووه‌م 2023

ڕۆژنیوز- ڕواندز هەرچەندە هاوینەهەواری بێخاڵ بەهۆی ئەو ناوبانگەی هەیەتی، لەڕووى گەشتیارییەوە و ساڵانە ملیۆنان دینار داهاتی گەشتیاری لێ وەدەست دێت،...

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

28 كانونی دووه‌م 2023

بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كە دوو ڕۆژە لەلایەن ئاسایشى ڕانیەوە دەستگیركراوە، کۆمەڵێک لە توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke