ئەندێشەیەکی ئازاد، ئەزمونێکی ئازادیخوا، ناونیشانی نوێترین پەرتووکە لە بارەی مێژوو و شۆڕش و کەسایەتی شێخ مەحمودی حەفیدەوە ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بڵاوکرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداری نەوەکانی شێخ مەحمودی حەفید و ژمارەیەک لە نوسەران و کەسایەتیەکان لە مەراسیمێکدا، لە لە شاری سلێمانی، پەرتوکێکی نوێ بە ناوی ئەندێشەیەکی ئازاد، ئەزمونێکی ئازادیخواز، بە خوێنەران ناسراو و بڵاو کرایەوە.
پەرتوکەکە لە لایەن شێخ فواد بەرزنجیەوە نوسراوە، سێ بەشی تەرخان کراوە بۆ مێژووی هەر سێ حکومەتەکەی شێخ مەحمود و شۆڕشەکەی لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسیەوە، هەڵگیرسانی شۆڕش دژی ئینگلیزەکان، هەمان کات بەشێکی دیکەی باسکردنی شێخ مەحمودە لە فۆڕمی ئازادیخوازیدا.
لە مەراسیمەکەدا پشکۆ تاهیر باسی لە ناوەڕۆکی پەرتوکەکە کرد، دواتریش نوسەری کتێبەکە لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: پێوستە زیاتر لێکۆڵینەوە لە خەبات و تێکوشانی شێخ مەحمودی حەفید بکرێت.
ها-غ