هونەرمەند پێشەوا ڕەمەزان گۆرانییەکی نوێی بەناوی “داربەڕوو” بۆ پشتیوانیی بەرخۆدانی گەریلاکان لە زاپ بڵاوکردەوە، کە بەرهەمی ڕێکخراوی نوێگەرە بۆ گەشەپێدانی هونەریی.
تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن سەردار قادر-ی شاعیرەوە نووسراوە و پێشەوا ڕەمەزان وتوویەتییەوە، هادی مورادیش کاری تۆمارکردنی دەنگ و دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە.
گۆرانییەکە بۆ پشتیوانیی بەرخۆدانی زاپە و شەوی ڕابردوو لە کەناڵی یوتوبی ڕێکخراوی نوێگەر بڵاوکراوەتەوە.
ب.ل