ئەمڕۆ یادی ٣٤ ساڵەی كۆچی دوای هونەرمەند تایەر تۆفیق لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە بەرێوەچوو.
ئەمڕۆ یادی ٣٤ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەند تایەر تۆفیق کرایەوە ولە یادەكەدا بەشێك لە وێنەكانی هونەرمەند تایەر تۆفیق نمایشكرا و خەڵات و رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە هونەرمەندانی شارەكانی دهۆك هەولێر و كەركوك و سلێمانی و هەڵەبجە.
هونەرمەند تایەر تۆفیق لە ٢٠/١٠/١٩٨٧ كۆچی دواییكردووە، ئەو رۆژە بە رۆژی هونەر لە كۆیە دانراوە، تیپی مۆسیقای باواجی کە ساڵانە ئەو یادە دەکاتەوە،دەوەن مەولود، بەرپرسی تیپەکە ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق نەتوانرا لە كاتی خۆی یادی بكرێتەوە .
بەشداربوانی یادەكە ئاماژەیانبەوەکرد کە نەتوانراوە وەكو پێویست گرنگی بە هونەرمەندی گەل بدرێت و ساڵ بەساڵ یادەكەش ئاستی لە رووی هونەرییەوە دادەبەزێت.
ها-غ