لە پارێزگای سێرتی باكووری كوردستان، پاشماوەی یارییەك دۆزرایەوە، کە مێژووەکەی بۆ پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و هاوشێوەی یاری شەتڕەنجی ئێستایە.
لە گردی باشووری گوندی بیرهوورك، لە پارێزگای سێرت لە باكووری كوردستان، لە نزیك ڕووبارەكانی باشوور و ڕووباری بۆتان، شوێنەوارێكی سەردەمە دێرینەكان دۆزرایەوە، كە پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر، وەك گۆڕستان بەكارهاتووە و تیایدا كۆنترین هاوشێوەی یاریی شەتڕەنجی ئێستا، دۆزرایەوە.
ئەو یارییە، ٣٩ بەردی هەیە و لە كاتی كنە و پشكنینە شوێنەوارییەكان، لە ساڵی ٢٠١٣، لەسەر گردی باشووری گوندی بێرهوورك دۆزراوەتەوە و دوایین بەردی یارییەكەش، لە ساڵی ٢٠١٩دا دۆزراوەتەوەیەوە.
بەردەكانی یارییەكە، لە شێوەی ئاژەڵ، لەوانەش سەگ و بەراز و هەروەها هەڕەمی سێگۆشەیی دروستكراون.
بەپێی خەمڵاندنی زانایان، یارییەكە بۆ دوو كەس دەبێت و یاریی ڕاوكردن و هەڵاتنە، بە واتایەكی تر یارییەكی ستراتیژییە، بەڵام هێشتا نازانرێت یاسا و شێوازی یارییكردن پێی بە چ شێوەیەكە.
ڕ.ڕ