ڕۆژنیوز – مهنسوور جیهانی
دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی “ئاسک” له رۆژانی ٢٤ و ۲۵ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە شاری مۆنتڕاڵ لە وڵاتی کهنهدا بەرێوهدهچێت.
ڕێکخەرانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئاسک لە ئاگاداریەکدا داوایانکردووە، ئەو کورتە فیلمە کوردیانەی کە له چوارچێوهی بهڵگهفیلم، ئهنیمهیشن و چیرۆک لە دوای ساڵی ٢٠١٩ بەرهەمهێندرابن و لە یەکەم خولی ئەم فێستیڤاڵەدا بەشدارییان نەکردبێت، دەتوانن بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن.
لە ئاگاداریەکەدا باس لەوەشکراوە کە لە سەر ماڵپهڕیی سینهمایی Film freeway تا کۆتایی مانگی حوزەیران دەتوانن فیلمەکان بۆ فێستیڤاڵ بنێرن.
ئەمساڵ بەشی پەراوێزی ئەمساڵی فێستیڤاڵی فیلمی”ئاسک” وەکو بەشێکی نێونەتەوەیی به ناونیشانی «نا بۆ شەڕ»، تیشک دەخاتە سەر ئەو فیلمانەی کە تایبەتمەندییان لەسەر بابەتی زیانەکانی شەڕ هەبێت.
ها-غ