سێشەممە, 14 أبر 2020 – 07:52 ڕۆژنیوز – زۆسك باڵەك
https://tv.rojnews.news/videolar/15-4-2020-raport-lasar-ashkaety-chombalok-balakayaty.mp4″>
ئەكەوشتی چۆمبالۆك كەوتووەتە ناوەڕساتی چیای بستێ، كە سەر بە گوندی چۆمباڵۆكە لە باڵەكایەتی، لە ساڵی ٢٠١٣ تیمێكی ئەڵمانی پشکنینیان بۆکردووە و بەردێکیان تێدا دۆزیوەتەوە، کە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مرۆڤی نیاندەرتاڵ، وە لە سەردەمی شۆڕشە كوردییەكاندا وەك نەخۆشخانە بۆ چارەسەری پێشمەرگە بریندارەكان بەكار هاتووە بەهۆی سەختی شوێنەکەوە.
ئەشكەوتەكە كەوتووەتە بەرزاییەكە و دەبێت ڕێگایەكی سەخت ببڕی بۆ گەیشتن پێی، بەڵام پڕە لە دیمەنی جوان و ناوازە، كە ڕووباری گەورەو كانی و ئاوی سازگارو گوڵ و گوڵزاری لە دەوروبەریدا هەیە، بۆیە هەمیشە بۆ دیتنی ئەشكەوتەكە و بینینی دیمەنەكان هاوڵاتیان پۆل پۆل دەچنە ئەشكەوتەكە و ناوچەكە.
گۆنار ئەنوەر یەكێك لە دانیشتوانی گوندی چۆمبالۆك’ـە و دەڵێت، بەداخەوە حكومەت هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ ئەشكەوتەكە نەكردووە و بەتەواوی پشتگوێی خستووە، “دەبوو ئەم ئەشكەوتە نۆەژن بکرایەتەوە، كە مێژوویەكی درێژی هەیە و دەبێتە شوێنێكی گەشتیاریی گرنگ”.
گۆنار وتیشی، باڵەكایەتی ناوچەیەكی شاخاویە و چەندین ئەشكەوتی دیكەی تێدایە و ئەگەر لێكۆڵینەوەی زیاتری لێبكرێت، ئەوە بەڵگەی زیاتر دەدۆزرێتەوە كە مێژووی شارستانییەتی ناوچەکە و كوردستان چەندە درێژ و دەوڵەمەندە.
هۆشیار شێرکاوەیی وەک گەشتیارێك لەگەڵ هاوڕێکانیدا ڕووی لە شوێنەكە كردووە، لەسەر بینینەکانی بۆ شوێنەکە دەڵێت: بەداخەوە وێڕای گرنگی و بایەخی زۆری مێژوویی ئەشكەوتەكە، بەڵام حكومەت و دەستەی شوێنەوار هیچ گرنگیان پێی نەداوە و ڕێگاوبانێكی خراپ و سەختی هەیە، ئەم شەكەوتە هیچی كەمتر نییە لە ئەشكەوتی شانەدەر و ئەشكەوتەكانیتر، بۆیە پێویستە نۆژەن بكرێتەوە و ڕێگاوبانی چاكبكرێت، ئەوکات سوودی ئابووری بۆ حکومەت دەبێت و هەلیکاریش بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دابین دەکات.
س.ح