KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
شه‌ممه‌, ئایار 28, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

بەشێوەیەکی هونەریی ڕواندزی کۆن دروست دەکرێتەوە

  ڕۆژنیوز
03/05/2022 - 7:48:56 am
لەناو کلتوور و هونه‌ر
0 0
A A
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕۆژنیوز- ڕواندز

هاوڵاتیەك لە خۆشەویستیی بۆ ڕواندز و مێژووەكەی،  شاری  ڕواندزی بەشێوەیەکی هونەریی لە باخەکەیدا دروستکردووە و وەک مۆزەخانەیەکی لێهاتووە و خەڵک سەردانی دەکات.

ڕواندزی كۆن پێكهاتبوو لە چەندین بینا و خانووی كۆن و چەندین پاشماوەی سەردەمی میرنشینی سۆران و پاشای گەورەی تێدابووە، ئێستا ئەم باڵەخانە و كەلوپەلانە بەرەو لەناوچوون دەچن و زۆربەیانی بوون بە یادگاریی لەبیری ڕواندزییەكان، بۆ ئەمەش هاوڵاتیەكی دانیشتووی گوندی کاولان، بەڕێگای كاری هونەریی هەمان دیمەنی ڕواندزی كۆنی لەناو باخی ماڵەكەی دروست كردووەتەوە لەشێوەی مۆزەخانەیەك.

محەمەد سەعید، ئەو هاوڵاتییەیە كە كارە هونەرییەكەی كردووە و لەوبارەیەوە دەڵێت: ئامانج لە دروستكردنەوەی ڕواندزی كۆن تەنیا پاراستنی ئەم مێژووە كۆن و درێژەیەی كە لەم شارو ناوچەیەدا هەبووە، چونكە لە ئێستادا هیچ لەم بینا و دیمەنانە لە بیر و هزری خەڵكیدا نەماون، كە ئەم شارە چی تێدابووە و بە چ شێوەیەك بووە، بۆیە دروستكردنەوەی ئەم شارە بەم قەبارەیە لانی كەم دەبێتە هۆی ئەوەی نەوەی تازە یان گەشتیاران بزانن، كە ڕواندز ئەم شتانەی تێدابووە.

محەمەد، بۆ دروستکردنەوەی ڕواندز بەشێوەیەکی بچووک و هونەریی، بەرد و چیمەنتۆ و کەلوپەلی سەرەتایی بەکارهێناوە، لەسەر هەر بەشێکی باڵەخانەکانیش، ناوی نووسیوە.

كاری ئەو هاوڵاتییە، کە چەند ساڵێکی پێچووە تا تەواو بووە، بووەتەهۆی دڵخۆشیی بەشێكی زۆری دانیشتوانی شارەكە و ئەو كەسانەشی كە بۆ گەشتیاری ڕواندزن بەشی زۆریان سەردانی ناو ماڵ و باخەكەی دەكەن و ساتێك سەیری دیمەنی كۆنی شاری ڕواندز دەكەن و وێنەی یادگاریی لەگەڵ دەگرن.

بەشی زۆری خانووەكان و گەڕەك و باڵەخانەكان هی سەردەمی پاشای گەورەن، بۆ دیزاینکردنی ئەو باڵەخانانە، محەمەد سەعید سوودی لە گێڕانەوەکان وەرگرتووە.

محەمەد سەعید، دەڵێت:”ەگەر نەشم توانیبێت هەمووی وەك خۆم دروست بكەمەوە ئەوا توانیومە ئەو باڵەخانە و شوێنە فەرمیانەی ڕواندز لەسەردەمی پاشای گەورە دروستبكەمەوە، بەتایبت زیندان، خوێندنگا، نەخۆشخانە، تۆپەكەی وەستا ڕەجەب، مزگەوت و كۆشكەكان لەگەڵ چەندین گەڕەكی كۆنی ڕواندز”.

 

1 داخستن 13
- +

س.س

دواتر

یادی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە و ڕۆژنامەنووسانی بادینان لەزینداندان!

پێشتر

“توركیا پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەكات و دەتوانرێت سكاڵایان لەدژ تۆمار بكرێت”

بابەتی پەیوەندیدار

لە پێشانگای کتێبی فێستیڤاڵی گەلاوێژ کتێبەکانی ئۆجالان نمایش دەکرێت

لە پێشانگای کتێبی فێستیڤاڵی گەلاوێژ کتێبەکانی ئۆجالان نمایش دەکرێت

27 ئایار 2022
فێستیڤاڵی گەلاوێژبە پانێلێک داگیرکاری هونەری گفتوگۆ کرد

فێستیڤاڵی گەلاوێژبە پانێلێک داگیرکاری هونەری گفتوگۆ کرد

26 ئایار 2022

لە دیدارێکدا خوێندن بە شێوەزاری هەورامیی و پاراستنی کەلتووری ھەورامان باسدەکرێت

شەهیدی لێکچوو لە کارێکی هونەرییدا

شوێنەوارێك لە سۆران دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ ٧ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە

کلیپێکی دیکە بۆ پشتیوانیی زاپ بڵاوکرایەوە

پێشتر
“توركیا پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەكات و دەتوانرێت سكاڵایان لەدژ تۆمار بكرێت”

"توركیا پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەكات و دەتوانرێت سكاڵایان لەدژ تۆمار بكرێت"

زۆرترین خوێندراو

دادگا سزای چیچەک کۆبانێی پەسەند کرد

دادگا سزای چیچەک کۆبانێی پەسەند کرد

28 ئایار 2022

دەزگای دادپرسی سزای زیندانی بەسەر چیچەک کۆبانێی پەسەند کرد کە پێشتر لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە لە باکوور و رۆژهەڵاتی...

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

لەسەر مەزاری مام جەلال داوای دۆزینەوەی بکوژانی محەمەد زەکی چەلەبی کرا

27 ئایار 2022

خانەوادەی زەکی چەلەبی و دەیان وڵاتپارێزی باکوری کوردستان سەردانی مەزاری مام جەلالیان کرد و ڕایانگەیاند، هاتینە لای مام جەلال و...

سەلاحەدین بەهادین هێرشەكانی توركیا بە داگیركاریی نازانێت

سەلاحەدین بەهادین هێرشەكانی توركیا بە داگیركاریی نازانێت

28 ئایار 2022

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەڵێت، ئێمە دەڵێین شکاندنی سیادەی عێراق شکاندنی دەستوور، داگیرکاریی لە ئەدەبیاتی...

مایکڵ ڕۆبن: جۆ بایدن بەهەمان شێوەی ترامپ خیانەت لە کوردەکان دەکات

مایکڵ ڕۆبن: جۆ بایدن بەهەمان شێوەی ترامپ خیانەت لە کوردەکان دەکات

28 ئایار 2022

مایکڵ ڕۆبن، لێکۆڵەری ئەمریکیی لە دوایین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندووە، بەهەمان شێوەی دۆناڵد ترامپ، جۆ بایدن خیانەت لە کوردەکان دەکات، ئەوەش بەهۆی...

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

هونەرمەندانی کینیا دیوارەکان بە دروشی’ ئازادیی بۆ ئۆجالان” دەنەخشێنن

27 ئایار 2022

هونەرمەندانی کینیا، دوای ئەوەی لەسەر دیوارەکانی نایرۆبی پایتەختی وڵاتەکەیان زیاتر لە ١٠٠ وێنەی ڕێبەر ئۆجالانیان نەخشاند و دروشمی "ئازادیی بۆ...

هۆشداریی دەدرێت؛ هاوکارییکردنی داگیرکەر باجەکەی قورس دەبێت

هۆشداریی دەدرێت؛ هاوکارییکردنی داگیرکەر باجەکەی قورس دەبێت

28 ئایار 2022

ئەندامێکی کەنەکە، هاوکارییکردنی داگیرکەران بە خیانەت بەرامبەر بە خاکی کوردستان ناودەبات و ئەندامێکی زەحمەتکێشانیش دەڵێت: هەر لایەنێکی کوردیی هاوکاریی داگیرکەران...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke