پێنجشەممە, 2 ينا 2020 – 07:46 ڕۆژنیوز – محەمەد حەسەن
https://youtu.be/7s4ksA9Iz5E=
خدر سەعید، تەمەنی ٧٠ ساڵە، خەڵکی گوندی هەرتەلی سەر بە شارەدێی بێتواتەی ئیدارەی ڕاپەڕینە، نزیکەی نزیکی ٥٨ ساڵە خەریکی جووت کردنە بە گا و تا ئێستاش بەردەوامە، دەربارەی کارەکەی و خۆشەویستی حاجی خدر بۆ گاکانی حاجی بۆ ئێ،ە قسەیکرد.
حاجی خدر، وەک بۆ خۆی باسی دەکات، لە تەمەنی ۱۲ ساڵییەوە باوکی فێری جووت کردنی کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، “کێڵانی زەوی بە گا زەحمەتی خۆی هەیە ئەگەر گایەکە بە باشی لە گەڵ زەوی کێڵان ڕاهاتبی زۆر لە گەڵی ماندوو نابین، بەڵام ئەگەر گایەکە تازە بێت هیلاک و ماندووت دەکا”.
هەرچەند ساڵانێکی زۆرە و بەتایبەت لە ڕابردوودا جووتکردن بەگا لە تەواویی کوردستان و ناوچەکەدا هەبووە، بەڵام ئاژەڵ دۆستانیش بە پێشێلکردنێکی ئاشکرای مافی ئاژەڵانی دەزانن، چونکە لەکاتی جووتکردندا زیاد لە پێویست ماندوو دەکرێن و ئازاریان پێدەگات.
بەدەم کاری کێڵانی زەویەکەیەوە، حاجی خدر باس لەوە دەکات، ئەو کەلوپەلانەی بۆکارەکەی بەکاریان دەهێنێت سەرجەمیان خۆی دروستی دەکات، جگە لە ئاسنی جووتکردن کە لە بازاڕ دەیکڕن، کە ئەوانیش، نیر، کڵاوە، مژانە، کوونکە ئاموور، دەستە مست.
مام خدر دەشڵێت: پێش ئەوەی تراکتۆر بگاتە گوندەکان خەڵک بە هەرەوەزی و بە گا جووتیان دەکرد، بەڵام ئێستا گا کەمتر بەکاردێت.
حاجی خدر وەک خۆی دەڵێت، گاکانی زۆر خۆش دەوێت و هیلاکیان ناکات و تفاق و ئالیکی باشیان پێدەدات.
حاجی خدر ئاماژەی بەوەکرد، کە هەندێک شوێنی شاخاوی و تەلان تەنها بە گا دەکێڵدرێت.
س.ح