ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شانۆی لە بێدەنگیەکی ڕەش پۆش کە هەوڵێک بوو بۆ ڕووبەڕوبونەوەی توندووتیژی خیزانی لە بەردەم قەڵا نمایشکرا.
ئەمڕۆ لە بەردەم قەڵای هەولێر شانۆیی لە بێدەنگیەکی ڕەشپۆشدا کە بە هاوکاری سەندیکای هونەرمەندان ڕێکخرا نمایشکرا، شانۆییەکە باسی لەو کەسانە دەکرد کە بەهۆی توندوتیژیەوە لە کۆمەڵگا دابراوان.
شانۆی لە بێدەنگیەکی رەش پۆشدا، لەلایەن حەوت چالاکوانی ژن نمایشکرا، شانۆییەکە چوارم جارە نمایشدەکرێت، پێشتر سێ جار لە شاری سلێمانی نمایشکراوە و ئەمرۆش لە شاری هەولێر نمایشکرا.
ها-غ