تێکۆشانی ئێزدییەکان بۆ خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، لە هونەریشدا ڕەنگیداوەتەوە و بڵاوکردنەوەی کلیپێک لەوبارەیەوە، لەناو کۆمەڵگەی ئێزدییدا دەنگی داوەتەوە.
ناوەندی کلتور و هونەری شەنگال، کە سەر بە خۆبەڕێوەبەریی شەنگالە، کلیپێکی بە ناوی ‘خۆسەریی’ ئامادە و بڵاوکردەوە.
“… بژی بژی ئێزیدخان ڕابە سەرهەڵدان، ژ بۆ خۆسەریا خوە ببە پارێزڤان…”، ئەو دێێڕەی ناو گۆرانییەکەیە، کە ئێستا لە شەنگال گەورە و بجووک دەیڵێنەوە.
بۆ کلیپی گۆرانیەکەش دیمەنی شەنگال، ڕێوڕەسمی کلتوریی ئێزدیان، بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال و هێزەکانی خۆپاراستنی شەنگال (یەبەشە و یەژەشە) بەکارهێنراون.
ش.ف