بۆیەکەمجار شانۆگەری یاریی کورسییەکان لە شارۆچکەی خانەقین، بەشێوەی ئۆنلاین نمایشکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی خانەقین، کۆمەڵەی فریاکەوتنی کوردستان شانۆگەریی “یاریی کورسییەکان” بە ئۆنلاین نمایشکرد.
ناوەرۆکی شانۆگەرییەکە گوزارشتی لە هاندانی خەڵک بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنەکاندا دەکرد و بەهۆی خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆناش ژمارەیەکی کەم خەڵک ئامادەی شانۆگەرییەکە بوون.
سیروان نەوروز، ئامادەکاری شانۆگەرییەکە، بە ڕۆژنیوزی وت: وەک ئەزمونێکی نوێ لە خانەقین لەبەر بارودۆخی کۆرۆنا بیرۆکەی ئەوەمان بۆ ھات کە بەردەوامی بدەین بە کاری ھونەری و بەتایبەت شانۆنەگەری، بۆیە دەرفەرتێکمان بۆ ڕەخسا بۆ ئەوەی بە پاڵپشتی ڕێکخراوی کۆمەڵەی فریاکەوتنی کوردستان، شانۆگەرییەک بەشێوەی ئۆنلاین نمایش بکەین.
لای خۆیەوە عەلی قوربان، بەرپرسی ئۆفیسی خانەقینی کۆمەڵەی فریاکەوتنی کوردستان، وتی: لە چوارچێوەی پرۆژەیەک بۆھۆشیاریکردنەوەی کۆمەڵگا لە پێناو بەشداریکردن لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و ھاندانیان ئەم شانۆگەرییەمان نمایشکردووە لە خانەقین، کە بە شێوەی ئۆنلاینیش لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا بڵاودەکرێتەوە.
وتیشی: ژمارەیەکی کەم خەڵکمان بانگێشت کردووە بۆ ئامادەبوون لە شانۆگەرییەکە بەڵام ڕێوشوێنی پێویستی خۆ پارێزییمان بە کارھێناوە لە کۆرۆنا.
ک.س