یەكشەممە, 5 أبر 2020 – 20:18 ڕۆژنیوز – مەخمور
https://www.youtube.com/watch?v=bxagi_kY98c&feature=youtu.be”>
ناوەندی چاند و هونەری مەخمور، بۆ پشگیری و پشتیوانی لە کارمەندانی تەندروستی لە پارکی شەهید ئاریان جودی لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بە گۆرانیان وت و میوزیکیان ژەند.
مامۆستا جەمیل کارا، لەسەر ناوی ناوەندەکە قسەیکرد و وتی: کە کارمەندانی تەندروستی، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆر هەوڵیانداوە ، هەر بۆیە بۆ ئەوەی تەندروستکاران هەندێک دڵخۆشبن، گۆرانی و میوزیکیان پێشکەش دەکەن.
پاشان جەمیل کارا، ئەندامی چاند و هونەر دەستی بە گۆرانی وتنکرد.
زنار توورهان، یەکێک لە کارمەندانی تەندروستی قسەی بۆ ڕۆژنیوز کرد و وتی: وەک تەندروست کارێک بەو چالاکییە هونەریەی چاند و هونەری مەخمور زۆر دڵخۆشبوون، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ڕیزگرتنی خەڵک لە تەندروستکاران، زۆر دڵخۆشی کردوون، هاوکات سوپاسی ناوەندی چاند و هونەری مەخموریکرد بۆ ئەو چالاکییەیان.
ک.س