بەبەشداری ٥١ هونەرمەند، کە زۆربەیان ژنن، شەشەمین پێشانگای شێوەکاریی بۆ هونەرمەندانی کورد و عەرەب کرایەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەلەری شێوەکاریی لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەردۆستان، هونەرمەند و بەرپرسی حکومی و حیزبی ناوچەکە، گروپی ڕەنگین بۆ گەشەپێدان و ڕۆشنبیریی، پێشانگایەکی شێوەکاریی کردەوە.
لە پێشانگاکەدا، ٦۱ تابلۆ نمایشکرابوون، کە بەرهەمی ٥١ هونەرمەندی کورد و عەرەب-ی شێوەکار بوون و ژنانی هونەرمەند زۆرینەی پێشانگاکەیان پێکهێنابوو.
تابلۆکان قەبارەیان جیاوازبوو بە بۆیەی زەیتی و کەرەستەی دیکەی تایبەت بە هونەری شێوەکاریی دروستکرابوون، گوزارشتیان لە ئازارەکانی ژنان، کۆمەڵگا و سروشتی جوانی ناوچە جیاجیاکان دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا، وێنەی شارۆچکەی کفریی و چەندین تابلۆی دیکە نمایشکرابوون.
پێشانگاکە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
ک.س