سێشەممە, 2 يون 2020 – 11:23 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دوێنێ ڕێکخراوی پەروەردەی دیموکراتی ئێزدیخان (SPCDÊ)، ڕاگەیەندراوێکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان بڵاوکردەوە و سەرەڕای پیرۆزکردنی ئەو ڕۆژە، هیوای خواست ئەو ڕۆژە ببێتە ڕۆژی ئازادیی هەموو منداڵانی جیهان، بە تایبەت منداڵانی ئێزدی کە لە دەستی چەتەکانی داعشدان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە منداڵان پێشەڕۆژی گەلانن، هاتووە: وەک ڕێکخراوی پەروەردە دەڵێن کە منداڵان پێشەڕۆژی ئێمەن، داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە خاوەنداری لە، منداڵ، نەوە و دواڕۆژی خۆیان بکەن و ڕێگە نەدەن دوژمنان بە گوێرەی خۆیان منداڵانیان پەروەردە بکەن.
لە کۆتاییشدا هاتووە: ڕێکخراوەکەمان لەسەر داخوازی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، هەموو خوێندکارانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بە دەرچوو هەژمار دەکەین.
ک.س