فیلمی سینه‌مایی کچانی خۆر، کە له ده‌رهێنانی ئێوا هوسۆنە و ڕۆڵى سەرەکى گوڵشیفته فه‌راهانی، دەیگێڕێت، بەشداریى یه‌که‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ دەکات و دەستپێکى فێستیڤاڵەکەش بە نمایشکردنى ئەم فیلەمە دەستپێدەکات.
فیلمی سینه‌مایی کچانی خۆر له ده‌رهێنانی ئێوا هوسۆنە و به ڕۆڵبینینى گوڵشیفته فه‌راهانی، ئه‌کته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران و جیهان و لە به‌رهه‌مهێنانى وڵاتی فه‌ره‌نسا له کاتژمێر ١٠ى ئەمڕۆ، له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وەى به‌شی نمایشی تایبه‌تی یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ لە هۆڵی ژماره ١١ی ناوەندی سینەمایی ئۆکتۆبەر لە شاری مۆسکۆ لە ڕووسیا ده‌چێته سه‌ر پەردەى نمایش.
فیلمی سینه‌مایی کچانی خۆر به ناوه‌ڕۆکی خه‌بات و به‌رخۆدانی کچانی کوردیی کۆبانێ له دژی چەتەکانى داعش، له یه‌که‌مین به‌شداریی نێودەوڵەتى خۆیدا له به‌شی ڕکابه‌ریی سه‌ره‌کیی ٧١مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیى فیلمی “کان” له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، نمایشکرا و پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێ‌کرا.
ئێوا هوسۆن، له بە دەزگاکانى ڕاگەیاندنى وتووە، کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئێز‌دییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و به‌سه‌رهاته خه‌مناک و دڵته‌زێنه‌کانی ژنان و کچانی به‌دیلگیراوی کوردی سەرچاوەى بەرهەمهێنانى ئەم فیلەمەن.
به وته‌ی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ناوداره فه‌ڕه‌نسییه، ئازایه‌تی و بێباکی و له‌خۆبردوویی ژنانی کورد له خه‌باتی چه‌کدارانه له‌گه‌ڵ چەتەکانى داعش به‌ڕاستی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوو، هه‌ر به‌م هۆیه‌ش بڕیاریداوه، چه‌ند گۆشه‌یه‌ک له‌م خه‌باته قاره‌مانانه‌یه وێنه بگرێت و تۆمارى بکات.
ئێوا هوسۆن، باوه‌ڕی وایه که کچانی خۆر له‌و فیلمه دەگمەنە جه‌نگیانه‌یه کە ئافره‌ت وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه له رووداوه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته مرۆڤانه‌یه ئاراسته ده‌کات و له هه‌مان کاتیش‌دا، په‌یامێکی ئه‌رێنی هه‌یه و باسی شایسته‌یی و لێهاتوویی و تواناییه‌کانی ژنان ده‌کات.
ئێوا هوسۆن، یه‌کێکه له سینه‌ماکارانی ژنی ناوداری سینه‌مای فه‌ڕه‌نسا و گەلێک بەرهەمى دره‌وشاوه‌ی وه‌کوو، “به هیوای مردن” Hope to Die، “بۆ ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه ئاڵۆزن” و “به‌نگ گه‌نگ” Bang Gang ی هه‌یه.
ئێمانۆئێل به‌ره‌کات، ئه‌کته‌ری گه‌نجی فه‌ڕه‌نسی و براوه‌ی خه‌ڵاتی چڵه خورمای زێڕینی باشترین ئه‌کته‌ری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتى فیلمی “کان”ی فه‌ڕه‌نسا، یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له‌م پڕۆژه سینه‌ماییه‌دا به‌شداریی کردووه، ئه‌و ڕۆڵى ماتیلده په‌یامنێری جه‌نگیی، ده‌گێڕیت که چاوه‌ێی ئه‌م ڕووداوه تاڵ و خه‌مبارانه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ به‌هار به ڕۆڵبینىنى گوڵشیفته فه‌راهانی هه‌یه و له فیلمی کچانی خۆردا که له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و گورجستان وێنه‌ی گیراوه، گروپێک له هونه‌رمه‌ندانی نێودەوڵەتى و ئه‌کته‌ره‌کانی ناوچه‌یی به‌شداریان کردووه.
یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ بە بەرپرسیارێتى خاتوو گولیزەر گەردەن زەری، بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردان و ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بەریوەدەچێت.
هەروەها، فیلمەکە بە پشتیوانی کارۆ ئاڕت لە ڕۆژانی ٢١ تا ٢٥ی ئەم مانگە لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی ئۆکتۆبەر لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
www.moscowkff.ru
تره‌یله‌ری فیلمی سینه‌مایی “کچانی خۆر”:
ئەوەش لە کاتێکدایە، لەساڵى ٢٠١٨ فیلمەکە بەشدارى ٢٤ هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتى فیلمی جنێڤى کردووە کە زیاتر لە ١٥٠ فیلم بەشداریى فێستیڤاڵەکەیان کردووە و لەلایەکى دیکەوە فیلمی کچانى خۆر بۆ یەکەمجار بەشداریى لە ٧١هەمین فێستیڤاڵی کان دا کرد.
مەنسور جیهانی
ئ.م