بۆ خستنەڕوو و فرۆشتنی کاڵا و شتومەکه خۆماڵییەکان، لە کەلار فێستیڤاڵیک دەستیپێکرد ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ لە شاری یاری لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، فێستیڤاڵێک بۆ خستنەڕوو و فرۆشتنی بەرهەمە خۆماڵییەکان کرایەوە.
لە فێستیڤاڵەکەدا بەرهەمە ناوخۆییە جۆراوجۆرەکان و هەندێک بەرهەمیی دەرەوە نماشکراون. فێستیڤاڵەکە چوار ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی بۆ حەوتی ئێواره بەردەوام دەبێت.
س.ح