هونەرمەندانی گەرمیان، نەبوونی هۆڵ و گرفتەکانی سینەما لە گەرمیان و خانەقین دەکەن بە کورتە فیلمێک بە ناوی’ڕۆژی حەوتەم’، ناوەڕۆکەکەی باس لەوەدەکات، لە ڕۆژی جیهانی سینەمادا هەوڵی بەرزڕاگرتنی ئەوڕۆژە دەدرێت بە نمایشکردنی فیلم، بەڵام نەبوونی شوێن و بیرکردنەوەی تاک و نەریتەکانی کۆمەڵگا، چیرۆکەکە دەگۆڕن.
کاری بەرهەمهێنانی کورتە فیلمی’ڕۆژی حەوتەم’کۆتایی پێهات، کە سەرجەم دیمەنەکانی لە شارۆچکەی خانەقین گیراون و تەواوی فیلمەکە بە شێوازی ئاخاوتنی خانەقینیی(کەلهوڕی)یە، کورتە فیلمەکە ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژ و پۆست پرۆداکشن دایە.
‘ڕۆژی حەوتەم’، لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەند بیلال سەلاح-ە و بەڕێوەبەری بەرهەمەکەش هەردوو هونەرمەند سەربەست ئەحمەد و عەباس ئەرکەوازی-ن، لەبەرهەمهێنانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی گەرمیانە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کورتە فیلمەکەوە، بیلال سەلاح بە ڕۆژنیوزی وت: کورتە فیلمەکە باس لە نەبوونی هۆڵ و گرفتەکانی سینەما دەکات لە گەرمیان، تێیدا لە ڕۆژی جیهانی سینەمادا هەوڵی بەرزڕاگرتنی ئەوڕۆژەدەدرێت بە نمایشکردنی فیلم، بەڵام نەبوونی شوێن و بیرکردنەوەی تاک ونەریتەکانی کۆمەڵگا چیرۆکەکە دەگۆڕن
ئاماژەی بەوەشدا: فیلمەکە هەڵگری پەیامێکی ڕەخنەگرانەیە و ئاڕاستەی هەموو ئەو بازرگانانەی دەکەین، کە سینەماکان دەڕوخێنن بۆ باڵەخانەی بازرگانیی، هەموو ئەوانەی کە لەم وڵاتەدا دەیانتوانی هونەر و کلتور زۆر پێشبخەنم بەڵام پاشیان خست، کە نەیانتوانیوە هۆڵێکی سینەما دروستبکەن بۆ هەوادارانی سینەما.
ش.ف