لە شارۆچکەی کەلار، لەژێرناونیشانی “سەمای پەنجەکان” گروپی دەفی کامۆ بە کۆنسێرتێکی هونەری یادی حەوتەمین ساڵەی دامەزراندنی کردەوە.
ئێوەرەی ئەمڕۆ، لەهۆڵی هونەر لەشارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لەژێر ناونیشانی( سەمای پەنجەکان) حەوتەمین ساڵیادی گروپی دەفی کامۆ’ بەپێشکەشکردنی شەش بەرهەمی هونەری بەڕێوەچوو.
سەرەتا کامەران فەریق، سەرپەرشتیاری گروپەکە وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە چۆنێتی دامەزاندنی گروپەکەیان و ئامانجی کارەکانیانی کرد، هەروەها باسی لە گرنگی ڕۆڵی دەفکرد لە هونەردی کوردیدا.
پاشان بە دەستپێکردنی چەند بەرهەمێکی گۆرانی و مۆسیقا لەلالەن گروپی دەفی کامۆ’وە، بەردەوامی بە یادەکە درا، هەر لە یادەکەدا چەند کۆپلە شیعرێک لەلایەن موراد ساڵحە’وە، خوێندرانەوە.
لە کۆتایشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ئەندامانی گروپەکەدا دابەشکرا و کۆتایی بە یادەکەهات.
د.ع