ئازاری شەنگالییەکان و بەرخۆدانی گەریلا لە پێشانگایەکدا

لە پێشانگایەکدا لە شارۆچکەی کەلار، ئازارەکانی خەڵکی شەنگال و بەرخۆدانی گەریلا لەبەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعش-دا، نمایش کرا.


ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی گەرمیان بەهاوکاری ماڵی ڕووناکبیریی شەهید سەلام، لەناو هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی لە شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال کردەوە.

لە پێشانگاکەدا وێنەی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی شەنگال لەکاتی هێرشەکەدا و بەرخۆدانی گەریلا و شەڕڤانان لەبەرامبەر چەتەکانی داعش لە شەنگال نمایش کرابوون، کە بە کامێرای فۆتۆگرافەر عەلی ئەرکادی تۆمارکراون.

عەلی ئەرکادی، خەڵکی شارۆچکەی خانەقینە و لەئێستادا لەدەرەوەی وڵات ژیان بەسەر دەبات.

ش.ف