ئازار و سروشت لە پێشانگایەکدا نمایش کران

لە پێشانگایەکی شێوەکارییدا، ئازارەکانی منداڵ و دایکانی کورد هاوکات لەگەڵ گوڵ و سروشت نمایشکرا.


ئەمڕۆ لە گرین گەلەری لە شارۆچکەی شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ تابلۆکانی  ١٥ شێوەکار کرایەوە.

پێشانگاکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەری شارەزوورەوە کرابووەوە و تیایدا ٥٠ تابلۆ نمایش کرابوو.

بەشێکی تابلۆکان گوزارشتیان لە ئازاری دایکان و منداڵانی کورد دەکرد، بەهۆی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی کە داگیرکەران بەسەر کورددا دەیهێنن، تابلۆی محەمەدی ڕۆژئاوای کوردستان-یش نمایش کرابوو، بەشێکی دیکەشیان تابلۆی سروشت و گوڵ و ئاژەڵ بوون.

لاڤە کامیل، یەکێک لەو شێوەکارانەیە و بە ١١ تابلۆ بەشداریی لە پێشانگاکەدا کردووە، لەبەرایە بەشداریی ژنان لە پێشانگاکەدا بە ڕۆژنیوزی وت: بەشداریی ژنان لەم جۆرە پێشانگایانەدا زۆر باشە، هەموویان دەتوانن بێن ئازادییەكانی خۆیان بەفڵچەكانیان دەربخەن.

ش.ف