ئامۆزای بەغدادی لە کەرکوک دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ڕایانگەیاند، سەرچەتەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە کە ئامۆزای ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی کوژراوی ڕێکخراوی چەتەکانی داعشە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی حەویجە ڕایگەیاندووە، دوای چاودێریکردنی وردی چەتەیەکی داعش، توانراوە لە ناوەندی شاری کەرکوک، سەرچەتە حامد شاکر سەبع ئەلبەدری دەستگیربکەن کە یەکێک بووە لە سەرچەتە دیارەکانی ڕێکخراوی داعش.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو چەتەیە ناسناوی ئەبو خەلدون-ەو بەرەبەیانی ئەمڕۆ  لەگەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوک دەستگیرکراوەو یەکێک بووە لە مەترسیدارترین چەتەکانی داعش و ئامۆزای ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی کوژراوی ڕێکخراوی چەتەکانی داعشە.

ب.ش