ئامەد، ژنان لە بواری فیلمدا دەبنە پێشەنگ

حەوتەمین فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاری فیلمامەد بەڕێوەدەچێت، لە کۆی ٤٤ فیلمی بەشداربوودا، دەرهێنەری ٢٠ فیلم ژنن.


ئێوارەی ئەمڕۆ، حەوتەمین فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاری فیلمامەد، لە شاری ئامەدی باکوردی کوردستان بەڕێوەدەچێت، فێستیڤاڵەکە تا ڕۆژی ١٢ی ئایار بەردەوام دەبێت و ٤٤ فیلمی دۆکیۆمێنتاری نمایش دەکرێن.

کۆمەڵەی ئەکادیمی سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمساڵ حەوتەمین فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاری فیلمامەد بەڕێوەدەبات، چنار دۆغان ئەندامی کۆمەڵەی ئەکادیمی سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بارەی فێستیڤاڵەکەوە بە ئاژانسی فوراتنیوزی وتووە، بابەتەکانی (کۆچبەریی) و (بەرخۆدانی ژنان و چیرۆکەکانی وەدیهێنانی جیهانێکی نوێ) لە فیستیڤاڵەکەدا هەن، بە گشتی ٤٤ فیلم نیشان دەدرێن.

دۆغان ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە فێستیڤاڵەکەدا دۆکیۆمێنتاریی لەسەر کۆچبەریی، بەرخۆدانی ژنان و چیرۆکەکانی وەدیهێنانی ژیانێکی نوێ نمایش دەکرێن، بە گشتی ٤٤ فیلم نیشان دەدرێن، کە ٢٠ دەرهێنەریان ژنن.

س.ح