ئاهەنگی شەوی یەڵدا لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.. بە وێنە

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی ئاهەنگی شەوی یەڵدا کرایەوە.


ئەمشەو بە دەستپێشخەریی بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ، بە بۆنەی شەوی یەڵداوە، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە هۆڵی ڕۆشبیری شارۆچکەکە ئاهەنگی شەوی یەڵدا بەڕێوەچوو.

لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان و هونەرمەندان و هونەردۆستان و هاوڵاتیانی سنورەکە ئامادەبوون و چەندین چالاکی وەکو مۆسیقا و هۆنراوە و گۆرانی پێشکەش کران.

ئاهەنگەکە تا درەنگانێکی شەو بەردەوامیی هەبوو.

ئەمشەو شەوی یەڵدایە، کە دواهەمین شەوی پایزە و سەرەتای زستانە، لەم شەودا چەندین ئاهەنگ و مەراسیم سازدەکرێن.

شەوی یەڵدا کۆتا شەوی پایزە، کە درێژترین شەوی هەر ساڵێکە، لەناو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە شەوی چلە یان شەوی یەڵدا دەناسرێت و خاوەنی پێشینەیەکی مێژوویی دوور و درێژە، لەدواین شەوی پایزدا لەنیوەی باکوری گۆی زەوی بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت، لەو شەوە بەدواوە شەو کورت دەبێت و ڕۆژ درێژدەبێتەوە.

ک.ک