ئۆرکێسترای سەمفۆنیای سلێمانی کۆنسێرتێکی ئەنجامدا

ئۆرکێسترای سەمفۆنیای سلێمانی کۆنسێرتێکی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا، ٦٤ ژەنیار بەشدارییان تێداکردبوو و پێنج بەرھەم پێشکەشکرا.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە ھۆڵی کۆنگرێس لە شاری سلێمانی، ئۆرکێسترای سەمفۆنیای سلێمانی، کۆنسێرتێکیان بە سەرپەرشتی د.عەبدوڵا جەمال سەگرمە، میوزیسیانی بەناوبانگی کوردستان ئەنجامدا.

ژمارەیەکی بەرچاو لە ھونەرمەندان و میوزیسیانانی شاری سلێمانی، ھونەردۆستان و ھاوڵاتیان لە ھۆڵەکەدا ئامادەبوون بۆ بینینی بەرھەمەکانی کۆنسێرتەکە.

٦٤ ژەنیار لە سلێمانی، جۆرجیا و ئۆکرانیاوە بەشدارییان لە کۆنسێرتەکەدا کردبوو، تێیدا پێنج بەرھەم پێشکەشکران، کە بریتیبوون لە ئۆپێرای ژمارە ٨٤ی بتھۆڤن، سەمفۆنی ژمارە ھەشتی شۆڤن، سروشتگەلی کوردستان، گەشتێکی کوردستان و دوو میلۆدی کوردیی بۆ ئۆرکێسترا.

ب.ش