ئەمڕۆی بناری قەندیل لە کامێرای ڕۆژنیوزەوە

ئەمڕۆ لەبناری قەندیل، جوانییەکانی وەرزی بەهار و سەرنج ڕاکێشی وەرزی زستان تێکەڵ بەیەک ببوون، لەلایەک بەفر دەباری و لەلایەکی دیکە سەوزایی نمایشی جوانی خۆی دەکرد.


بناری شاخی قەندیل، کە شاخێکی باشوری کوردستانە، لە دەڤەری بتوێن و پشدەر، ناوچەیەکی ساردە، زستانێکی سەخت و هاوینێکی تا ڕادەیەک فێنکی هەیە، لە هەندێک شوێنیدا بەفر بەدرێژایی ١٢مانگی ساڵ دەمێنێتەوە.

هەرچەند ئێستا لە دووەم مانگی بەهارداین، بەڵام ئەمڕۆ لە شاخی قەندیل و گوندەکانی بناری قەندیل بەفر باری و پلەی گەرمی بۆخوار سفر دابەزی.

د.ع