ئەمڕۆ ڕۆژی جلی کوردییە

لە باشوری کوردستان ١٠ی ئازار-ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جلی کوردیی دەستنیشان کراوە و ساڵانە بە پۆشینی جلی کوردیی ئاڵا و واڵا پێشوازیی لەو ڕۆژە دەکەن.


بە بڕیاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەرچووە، ١٠ی ئازاری هەموو ساڵێک ڕۆژی جلی کوردییە.

ساڵانە لەو ڕۆژەدا لە خوێندنگاکان و ناوەندە حکومییەکاندا خوێندکار، مامۆستا و کارمەند بە پۆشینی جلی ئاڵوواڵی کوردیی و ئەنجامدانی مەراسیمی تایبەت پێشوازیی لەو ڕۆژە دەکەن.

هەروەها، لە دەرەوەی ناوەندە حکومەییەکانیش، چەندین مەراسیمی هونەریی و کلتوریی و فستیڤاڵ و چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت و هاوڵاتیان بە پەرۆشەوە پۆشاکی ڕەسەنی کوردیی دەپۆشن.

ش.ف