بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا سبەی چەند هونەرمەندێک کۆنسێرتێک سازدەکەن

سبەی بە بەشداری چەند هونەرمەندێکی شاری سلێمانی کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان سازدەکەن.


بڕیارە سبەی هەینی کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ لە سەکۆی ئازادی پارکی ئازادی شاری سلێمانی، کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن چەند گۆرانیبێژ و میوزیکژەنێکەوە بەڕێوەبچێت.

کۆنسێرتەکە بە ناونیشانی (ئەگەر چەک نەبەین، هونەر دەبەینە ڕۆژئاوا) سازدەکرێت و هەریەک لە هونەرمەندانی گۆرانیبێژ ڕەوا جەمال، لوقمان سەلیم، نیان عەبدوڵا، شادی غوڵامی و گروپی ڕێژنە کە لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتوون و گروپی هونەری نوێگەر لەگەڵ چەند ژەنیارێکی خۆبەخش بەشداری لە کۆنسێرتەکەدا دەکەن.

ک.س