بەردەکان بە ڕەنگ دەڕازێندرێنەوە

بەردەکانی سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - کۆیە، بە هێما و ڕەنگی تایبەت نەخێشنراوە.


هۆنەردۆست و شێوەکاران، ڕێگای سەرەکیی هەولێر - کۆیەیان ڕەنگاوڕەنگ کردووە و کەشێکی هۆنەرییان بە ناوچەکە بەخشیوە و ساتێکی خۆش بۆ ڕێبواران دەئافرێنێت.

کاتێک لە کۆیە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بەرەو هەولێر بەڕێ کەوتین، ڕووبەڕووی دیمەنێکی جوان بووینەوە کە بە وردەکاریی هونەریی نەخشێندرابوو، هەرچەند ئامانجی ئەو کارەمان نەزانی و نەمانزانی کێ ئەو کارەی کردووە، بەڵام وێنەکانمان تۆمار کرد.

لەسەر هەر بەردێک هێمایەکی جیاواز کێشرابوو، هێمای مرۆڤ، گیانلەبەر، هەتاو و ناوی کوردستانیش نووسرابوو، دیارە ئەو کەسانە ویستوویانە، کە بە هونەرەکەیان و دیمەنێکی جوان بە انوچەکە بدەن و ساتێکی خۆش بە ڕێبواران ببەخشن.

وەک لەسەر بەردەکان نووسراوە، ئەو کارە ساڵی ٢٠١٨ کراوە، هەروەها ناوی چەند کەسێکیش نووسراوە، کە پێدەچێت ناوی ئەو کەسانە بێت کە ئەو هێمایانەیان لەسەر بەردەکان نەخشاندوووە، دیار نەبوو خەڵکی کوێن، بەڵام دیار بوو کە زۆربەیان ژن بوون، ناوەکان ئەوانە بوون: سارا محەمەد، ڕێنواز نامیق، لانە قاسم، گوڵاڵە حەمید، دەرباز مەجید، عەمەل حامد، سالح نەجاد، ئیسمائیل، یوسرا عەلی، شاهۆ شەهاب، ژوان حامد، گەشبین عومەر، لەیلا حەمید، سەنگەر، زەهرا نەعمان، سۆما حەسەن، هەڵمەت خەلیلو هەورامان جەلال.

ش.ف