بەسەرهاتەکانی پەنابەریی دەکاتە کتێبێک

لە کامپی پەنابەرانی مەخمور ژنێکی گەنج ئازارەکان و چیرۆکی ژیانی پەنابەریی خۆی و خانەوادەکەی دەکاتە کتێب و ناوی کتێبەکەشی ناوە "دڵۆپێک لە دەریای پەنابەران".


هەزار ئوجار، خەڵکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودییە و خانەوادەکەی لە باکوری کوردستانەوە ئاوارەی باشوری کوردستان بوون، ئێستاش سەرقاڵە بە نووسینی کتێبێک لەبارەی ئازەرکانی پەنابەرییەوە.

ئوجار، بە پەنابەریی گەورەبووە، هەموو ڕووداوەکانی بە چاوی خۆی بینیوە، تێبینی و ئەزموونەکانی نووسیوە و بەتەمایە بیانکات بە کتێبێک، هەزار کەرەستەیەکی وەها دەوڵەمەندی لە بەردەستدایە و دەیەوێت بە نووسینی کتێبێک بەناوی "دڵۆپێک لە دەریای پەنابەری" ئەو ئازارانە بەزیندوویی لە مێژوودا بهێڵێتەوە.

هەزار ئوجار، باوکی لە پەنابەرییدا لە دەستداوە، لەبارەی ئازارەکانی و کتێبەکیەوە دەڵێت: حەزم نەدەکرد ئەو ڕووداوانەی بەسەرمان هاتوون تەنیا لە ئاستی وتندا بمێننەوە و هەوڵمدا بیاننووسمەوە، بۆ کتێبەکە دەمەوێت بەڵگەیەک بۆ نەوەی نوێ بەجێبهێڵم، بۆ نووسینی کتێبەکەشم داوای هاوکارییم لە چەند کەسێک کردووە کە لەو بارەیەدا ئەزموونیان هەیە، لە کتێبەکەدا زیاتر لەسەر ئەو شتانە وەستاوم کە بە چاوی خۆم بینیومن، باسم لە ڕۆیشتنمان لە باکور وهاتنمان بۆ باشوری کوردستان کردووە، ئەگەر ئەم هەوڵەم سەربکەوێت، دەمەوێت بەرگی دووەمی کتێبەکەم لەبارەی کامپی مەخمورەوە بنووسم.

ش.ف