بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا هاوڵاتییەك شەهیدبوو

فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك، بۆ جارێكی تر دەڤەری برادۆستیان بۆردومانكردەوە، لەئەنجامدا هاوڵاتیەك شەهید بوو هاوڵاتیەكیش برینداربوو.


دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك دەستیان كردەوە بەبۆردومانی دەڤەری برادۆست، لەناوچەی گۆشینە، نزیك لە كۆچەری و مەڕدارەكان بۆردومانكرا و بەو هۆیەوە هاوڵاتییەك شەهید و یەكێكی تریش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری ڕۆنیوز لە دەڤەری برادۆست، دانیشتووانی گوشینە ماڵەكانی خۆیان بەجێهێشتوە و بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەوە لەسەریان ڕوویان لەگوندێكی دیكە كردووە.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بۆردومان بەردەوامە.

د.ح