بە بەشداریی هەزاران کەس فیستیڤاڵی باڵەكایەتی بەڕێوەچوو

نە ئامانجی ناساندنی کلتوری ناوچەکەیان بە نەوەی نوێ، هەشتەمین فیستیڤاڵی دەڤەری باڵەکایەتی بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوەچوو.


ئەمڕۆ لە هاوینە هەواری گۆری كۆران، لە دەڤەری باڵەکایەتی بەسەرپەرشتی دەستەیەك لە توێژە جیاجیاكانی باڵەكایەتی، هەشتەمین فیستیڤاڵی باڵەکایەتی ئەنجامدرا و تێیدا چەندین چالاكی هونەریی و كلتوری و خواردنی فۆلكلۆر نمایشكران.

قانع ئاڵانی، ئەندامی دەستەی ئامادەکاری فیستیڤاڵەکە بە ڕۆژنیوزی وت: ئامانج لە فیستیڤاڵەكە ئاشناكردنی نەوەی نوێیە بە كولتورو فۆلكلۆری كۆنی كوردەواریی.

د.ع