بە شانۆگەریی پەیامی یەکگرتن دەدەن

گورپی شانۆی ئاڤێستا بە نمایشکردنی شانۆیەک وانەی یەکگرتن و پێکەوەژیانیان وتەوە.


گروپی شانۆی ئاڤێستا لە ڕێکخراوی نوێگەر بۆ پەرەپێدانی هونەریی، ئەمڕۆ شانۆگەریی"ڕێوی و باڵندە"یان لە خوێندگای چامە-ی بنەڕەتیی لە شاری سلێمانی نمایشکرد.

شانۆکە باسی لەپێکەوەژیان و پشتبەستن بە یەکتر دەکرد، کە تێکەڵەیەکیش بوو لە شیعور و میوزیک.

زۆرینەی خوێندکارانی خوێندنگای چامە لە منداڵانی ئاوارەی شەنگال و کەرکوک و خورماتوو پێکهاتوون، شانۆگەرییەکە بۆ ئەوان واتادارتربوو، چونکە لە ئاوارەییدا دەژین و تێدەگەن لەوەی چەندە پێویستیان بە پشتیوانیی یەکتر هەیە.

بەیان محەمەد، بەڕێوەبەری خوێندنگای چامەی بنەڕەتی، سەبارەت بە گرنگی ئەم جۆرە چالاکییانە بە ڕۆژنیوزی وت: گرنگییەکی زۆری ھەیە بەتایبەت لە قۆناغی بنەڕەتیدا، کە وا لە خوێندکاردەکات خۆشەویستی بۆ خوێندن، دەوروبەر و کۆمەڵگا زیاتر بێت و وانەیەکی گرنگی لێوەربگرێت.

ش.ف