بە گۆرانیی داوای بایکۆتکردنی کاڵای تورکیی دەکەن

هونەرمەند ڕابەر دڵشاد بە وتنی گۆرانییەک داوا لە کوردستانیان دەکات بایکۆتی کاڵای تورکیی دەکەن.


هونەرمەندی گۆرانیبێژ ڕابەر دڵشاد بە هاوکاریی سێ میوزیکژەن گۆرانیی "بایکۆتیان کەن" دەڵێت و داوا لە کوردستانیان دەکات، پارە بە کاڵای تورکیی مەدەن، چونکە ئەوان دەیدەن بە فیشەک و لە جەرگی دایکانی کوردی دەدەن.

هۆنراوەی گۆرانییەکە

بایکۆتیان کەن بایکۆتیان کەن

کاڵاوشت و مەکیان مەکڕن

نەدرمانیان نەخۆراکیان

پارەوپوولی هیچ پێمەدەن

چوون ئەوان دەیکەینە فیشەک

لە جەرگی سەد دایکی دەدەن

ش.ف