بە گۆرانیی دژایەتی داگیرکاریی دەکات

هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی شیروان-ی سەربە سیدەکان، بە وتنەوەی گۆرانییەک تووڕەیی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەخاتەڕوو.


ئەحمەد حاجی هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی شیروان-ی سەربە سیدەکان لەدەڤەری برادۆست، لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و سووڕانەوەی فڕۆکە سیخوڕییەکانی، نارەزایەتیی نیشانداوە و تووڕەیی خۆی بە وتنەوەی گۆرانییەک دێنێتە زمان.

ئەحمەد لە گۆرانییەکەیدا دەڵێت:"بەهۆی فڕۆکەکانەوە کەس ناتوانێت لە ناوچەی برادۆست سەر بەرزبکاتەوە، کەس ناوێرێت بڕواتە کوێستانەکان، بەهۆی تۆپ و فڕۆکەی تورک و ئێران".

ئەحمەد پێشتر لەگەڵ ئاژانسەکەمان قسەیکردبوو ناڕەزایەتی بەرامبەر حکومەتی هەرێم نیشاندابوو، وتبووی:"داخۆ ئێمە خەڵکی ئەم وڵاتە نیین، کە خاوەنداریمان لێناکەن؟ ئێوە بۆ لەدژی هێرشەکانی تورکیا لەسەر ئێمە بێدەنگن؟".

س.ح