جەمال عەبدول ڕێزی لێنرا

مەراسیمێكی ڕێزلێنان بۆ نووسەر و كەسایەتی ناوداری كورد جەمال عەبدول لە شاری سلێمانی ڕێكخرا.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی تەوار، زانكۆی سلێمانی بەهاوكاری كتێبخانەی گشتی سلێمانی مەڕاسیمێكی بۆ كەسایەتی ناوداری كورد جەمال عەبدول ڕێكخست.

لە مەراسیمەكەدا ژمارەیەك وتار خوێندرانەوە، كە گوزارشت بوون لە خستنە ڕووی خزمەت و كارەكانی و كەسایەتی جەمال عەبدول لەبواری پەروەردە و بەڕێوەبردن و سیاسەتدا.

لە بەشێكی مەراسیمەكەدا، فیلمێكی دیكۆمێنتاری بەناوی(دار بەڕوو)نمایشكرا، كە باسی ژیان و خوێندن و مامۆستایەتی و خەباتی سیاسی و ئەو پلە و پۆستە حكومییانە دەكرد كە جەمال عەبدول وەری گرتوون.

بە پێشكەشكردنی ژمارەیەك خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن دام و دەزگا حكومییەكانی شاری سلێمانییەوە، كۆتایی بەمەراسیمەكە هات.

د.ح