خانەقین، ئازاری فەرمانەکەی شەنگال و هاوکاری گەریلاکان بەوێنە نمایشکرا

بەهۆکاری تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر فەرمانی ٧٣یەمی شەنگالدا، لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەربە پارێزگای دیالە، پێشانگایەکی وێنەیی کرایەوە، تێیدا ئازاری هاوڵاتیانی شەنگال و هاوکاریی گەریلاکان پیشانی ئامادەبووان درا.


بەرێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری خانەقین، بە ھاوکاری ماڵی ڕوناکبیری سەلام، ئەمڕۆ پێشانگایەکی وێنەیی بۆ وێنەکانی فۆتۆگرافەر عەلی ئەرکادی کردەوە.

لە پێشانگاکەدا، بە نمایشکردنی وێنەکان، ئازارەکانی فەرمانەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤خرابوونە ڕوو، هاوکات بەهاناوەچوونی لێقەماوانی فەرمانەکە لەلایەن گەریلاکانی هەپەگەوە تیشکی خرابووەسەر.

س.ح