خاوەن پێداوستییەكان و تووشبوانی تالاسیمیا پێشانگایەكی هاوبەشیان كردەوە

خاوەن پێداوستییە تایبەتەكان و تووشبووانی تالاسیمیا، لە شاری هەولێر پێشەنگایەكی هاوبەشی كاری دەستییان كردەوە كە  بەوتەی خۆیان ئامانجیان بە دەست هێنانی سەرچاوەیەكە بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیانیان.


ئێوارەی ئەمڕۆ  گروپی بازاڕی گوڵ و گروپی خاوەن پێداوستییەكان و تووشبوانی تالاسیمیا، پێشانگایەكی هاوبەشی كاری دەستییان لەپاركی شانەدەری شاری هەولێر كردەوە.

سروە جەبار، سەرپەرشتیاری پێشانگاكە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە هاوبەشی لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئەم پێشانگایەمان كردۆتەوە، پێشانگاكە بۆ ئەو گەنجە خاوەن پێداویستییە تایبەتانە كراوەتەوە كە كاریان دەست ناكەوێت، دەمانەوێت لە ڕێگای كارە دەستییەكانیانەوە بتوان سەرچاوەی دارایی بۆ خۆیان دابین بكەن .

سروە وتیشی، پێشانگاكە لە كۆمەڵێك كاری دەستی جۆراو جۆر پێكهاتووە، وەك شێوەكاری، دارتاشی و سیرامیك و دورین، پێشانگاكەش بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی دەكرێتەوە.

د.ح