خوێندکاران بە گەرمیی پێشوازییان لە کتێبەکەی جانسز کرد

ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە زانکۆی سلێمانی کتێبی "ژیانم هەموو شەڕ بوو"ی نووسینی ساکینە جانسز-ی لەناو خوێندکاران دابەشکرد.


ئەمڕۆ ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە زانکۆی سلێمانی کتێبی"ژیانم هەموو تێکۆشان بوو"، کە لە نووسینی ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکەیە، لەناو خوێنکداراندا بڵاوکردەوە و لەلایەن خوێنداکارنەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە دابەشکردنی ئەو کتێبە، سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد، ساکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی)یان بەبیرهێنایەوە، کە ٩ی مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆمەڵکوژکران.

ش.ف