داهاتی پەیکەری دڵ پێشکەشی منداڵانی ڕۆژئاوا دەکرێت

دەرهێنەری فیلمی پەیکەری دڵ ئاشکرای دەکات، کە داهاتی نمایشکردنی فیلمەکە لە ئەوروپا، پێشکەش بە منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.


فیلمی پەیکەری دڵ، کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژ نمایشکردنیدا لە شاری سلێمانی ٣٠ هەزار بینەری هەبوو، لە ڕۆژانی داهاتوو لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا نمایش دەکرێت.

شوان عەتوف، دەرهێنەری فیلمەکە، لە پەڕەی تابەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، کە بڕیاریان داوە داهاتی فیلمەکە پێشکەش بە منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.

ش.ف